X
ئ|

لاهور شێخ جه‌نگی: باره‌گا سوتاندن رێگه‌ی شارستانی نییه‌ بۆ ده‌ربڕینی ناكۆكی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س و پارتێكدا

هەواڵی کوردستان

پێش 2 هەفتە     5726 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
لاهور شێخ جه‌نگی‌ هاوسه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ باره‌گا سوتاندن رێگه‌ی شارستانی نییه‌ بۆ ده‌ربڕینی ناكۆكی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س و پارتێكدا.

لاهور شێخ جه‌نگی‌ هاوسه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان له‌ په‌یامێكدا له‌باره‌ی‌ رووداوه‌كانی‌ ئه‌مڕۆی‌ به‌غدا وتی‌: "زۆر نیگه‌رانین له‌ ده‌ستبردن بۆ ئاڵای كوردستان كه‌ به‌خوێنی هه‌زاران رۆڵه‌ی قاره‌مان پارێزراوه‌، ئه‌م ئاڵایه‌ سێمبولی پێكه‌وه‌ ژیان و ئاشتی و ئاوه‌دانییه‌".

وتیشی‌: "باره‌گا سوتاندن رێگه‌ی شارستانی نییه‌ بۆ ده‌ربڕینی ناكۆكی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س و پارتێكدا".

لاهور شێخ جه‌نگی‌ هاوسه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "هه‌روه‌ك ده‌ست بردن بۆ پیرۆزییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان رێگه‌ پێدراو نییه‌. ئاڵای كوردستان هێڵی سووره‌".



هەواڵی زیاتر