X
ئ|

پارتی لنگاوقووچ توندوتیژیی دەکات پێویستە بخرێتەوە سەر پێ

سۆشیال میدیا

4 رۆژ پێش ئێستا     611 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت 
سەرسامم...دەستخۆشیی لە ددانبەخۆداگرتن و ناتوندوتیژیی پارتی لەبەغدا دەکەم کە لەبەرامبەر خۆپیشاندانی لایەنگرانی حەشدی شەعبی هێمن بوون و هیچ پەرچەکردارێکی ناشارستانیی و توندوتیژانەیان نەنوواند. 

 هیوادارم پارتی ئەزموونی مامەڵەی ناتوندوتیژانەی لەگەڵ نەیارە عەرەبیی و فارسیی و تورکییەکاندا بگوێزێتەوە بۆ ناوخۆ و لەگەڵ هاونەتەوە و هاوجنسەکانی خۆشیدا بە هەمان مێتۆد مامەڵە بکات. 

پارتی لە مێژووی ٧٢ ساڵەی خۆی و بە تایبەتی لەو چرکەساتەوەی بۆتە حیزبی بنەماڵەی بارزانییەکان، تۆمارێکی پرشنگدار و جێی شانازیی هەیە لەشەڕ نەکردن لە بەرانبەر دوژمنەکانی کورددا و هەمیشە ڕووبەڕوونەبوونەوە و هەڵهاتن و ناتوندوتیژیی ستراتیژی سەرەکیی بووە لە ١٩٧٥ەوە هەتا ئەمڕۆ کە لە بەغدا بارەگەکەیان سووتاند.

کۆی توندوتیژییەکەی پارتی ئاراستەی خودی کۆمەڵگەی کوردییە، هەموو مێژووی ئەم حیزبە شەڕێکی لەگەڵ نەیارە ناکوردەکانی تێدا نییە.

. ئەم هێزە لنگاوقووچ توندوتیژیی دەکات، پێویستە بخرێتەوە سەر پێ، وەکو فەلسەفەکەی هیگڵ وایە کە مارکس دەیوت ئەو هەڵیگێڕاوەتەوە، داد بۆ مارکسێک پارتی بخاتەوە سەرپێ.


لەفەیسبووكی یاسین ئەفتاوەوە وەرگیراوە

هەواڵی زیاتر