X
ئ|

حەشد شەعبی لەبارەی سووتاندنی بارەگای پارتی لە بەغدا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 2 هەفتە     1977 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
راگەیاندنی دەستەی حەشد شەعبی رایدەگەیەنێت، داوا لەهەموو لایەك دەكەن پارێزگاری لەهەستی عێراقییەكان و قوربانییەكانی حەشد شەعبی بگرن و پارێزگاری لە ئاشتی كۆمەڵایەتی بكەن، لەگەڵ ئەوەشدا كە پشتیوانی ناڕەزایی ئاشتیانە دەكەن بەڵام توندوتیژی و كاری تێكدەرانە رەتدەكەنەوە.

راگەیاندنی دەستەی حەشد شەعبی لە راگەیەنراوێكدا ئاشرایكردوە، لەهەستی عێراقییەكان و خۆشەویستییان بۆ خوێن بەخشین و قوربانییەكانی حەشد شەعبی تێدەگەن و پشتیوانیش لە ئازادی رادەربڕین و خۆپیشاندانی ئاشتیانە دەكەن، بەڵام بەكارهێنانی  توندوتیژی و كاری تێكدەرانە بە هەمو شێوەیەك رەتدەكەنەوە.

حەشد شەعبی باسی لەوەشكردوە، بەپێویستی دەزانن هەمو لایەك پارێزگاری لە شكۆی دەوڵەتی و ئاشتی كۆمەڵایەتی بكەن و رێز لەهێزە ئەمنییەكانی وڵات بگرن لەم دۆخە هەستیارەی كە وڵات پێیدا تێدەپەڕدەبێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە بەیانی ئەمرۆ لایەنگرانی حەشدی شەعبی لەبەردەم بارەگای لقی پارتی لە بەغدا كۆبوونەوە و بارەگەكەیان سوتاند.

توڕەبونی لایەنگرانی حەشدی شەعبی دوای ئەوە هات، هۆشیار زێباری وەزیری لەسەر كارلابراوی دارایی عێراق لەمیانەی چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ئەوەی ڕاگەیاند:" ئەو گروپانەی هێرشیان كردە سەر هەولێر هەر ئەو گروپانەن كە لەبەغدا هێرش دەكەنە سەر دیپلۆماتكاران".  

دوای سوتاندنی بارەگای پارتیش هۆشیار زێباری لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی العهد-ی سەر بە قەیس خەزعەلی سەركردەی عەصائیبی ئەهلی حەق، پۆزشی هێنایەوە لەوەی كە لە كەناڵێكی ئەمریكی چاوپێكەوتنی كردووە و نەیتوانیوە ئەوەی مەبەستی بووە بیگەیەنێت.