X
ئ|

سه‌رۆكی ئەڵمانیا خرایە كه‌ره‌نتینه‌ و وه‌زیرێكی بەلجیکاش تووشی كۆرۆنا بوو

هەواڵی جیهان

4 رۆژ پێش ئێستا     264 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌لجیكا تووشی كۆرۆنا بوو، هه‌روه‌ها نیشانه‌كانی ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ پاسه‌وانی سه‌رۆك ئه‌ڵمانیدا ده‌ركه‌وت و ئه‌و سه‌رۆكه‌ خرایه‌ كه‌ره‌نتینه‌وه‌.


سۆفی ولیامز، خانمه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌لجیكا له‌ تویته‌ری خۆی رایگه‌یاندوه‌ كه‌ دوێنێ نیشانه‌كانی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا ده‌ركه‌وتووه‌ و پاشان پشكنینی كردووه‌ و ئه‌نجامه‌كه‌ی پۆزه‌تیڤ بووه‌.

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ كه‌سێكی نزیك خۆیه‌وه‌ بۆ گواستراوه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌شه‌وه‌ خراوه‌ته‌ كه‌ره‌نتینه‌وه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ فراك فاڵته‌ر شتانمایه‌ر، سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند كه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌ پاسه‌وانه‌كانی تووشی كۆرۆنا بوون، ئه‌ویش خۆی كه‌ره‌نتینه‌ كردووه‌.

هەواڵی زیاتر