X
ئ|

په‌رله‌مانتارێكی ئێران داوا ده‌كات حه‌سه‌ن رۆحانی له‌سێداره‌ بدرێت

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

4 رۆژ پێش ئێستا     225 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

په‌رله‌مانتارێكی ئێران هێرشی توندی كرده‌سه‌ر حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی و له‌ عه‌لی خامنه‌ئی كرد له‌سێداره‌ی بدات.


موجه‌بی زولنور، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌ په‌رله‌مانی ئێران، حه‌سه‌ن رۆحانی به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات كه‌ داوایكردوه‌ گفتوگۆی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

وتیشی: "زۆرینەی‌ گەلی‌ ئێرانی‌ بە كەمتر لە لەسەركار لابردنت و سزادانت ڕازی‌ نابن بە مەنتیقی‌ خۆت ئەی‌ ڕۆحانی‌"، داواشی له‌ عەلی‌ خامنەئی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی له‌ ئێران كردوه‌ فەرمانی‌ ئەوە بكات هەزار جار رۆحانی لە سێدارە بدەن، "بۆ ئەوەی‌ دڵی‌ گەل ڕازی‌ بكات. "

هەواڵی زیاتر