X
ئ|

سلێمانی داوای میوانداریکردنی پاڵه‌وانێتى یانه‌كانى تۆپی دەستی عێراق ده‌كات

وەرزش

4 رۆژ پێش ئێستا     38 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text



میلله‌ت 

لەھۆڵی یانەی کەرخ لەبەغدای پایتەخت، یەکێتی تۆپی دەستی عێراق کۆبووەوەو بڕیارە لەسەر دەسپێکی یارییەکانی وەرزی ئەمساڵ درا.

لەکۆبونەوەکەدا سەلام عەوادی سەرۆکی یەکێتی تۆپی دەستی عێراق و ئەندامانی یەکێتییەکە و نوێنەری یانەکانی (شوڕتە، جەیش، کەربەلا، دیالە، بەلەدیەی بەسرە، فتوە، کوت، قاسم، سلێمانی، دەغارە، موسەییەب و خلیجی عەرەبی) بەشدارییان کرد.

لەدەسپێکی کۆبونەوەکەدا نوێنەری یانەکانی (موسەییەب و خلیجی عەرەبی) داوای دواخستنی یارییەکانیان کردو یەکێتی تۆپی دەستی عێراقیش بڕیاری دا لەوەرزی ئەمساڵ بیانبورێت و وەرزی داھاتووش شوێنەکانیان لەخولی نایاب پارێزراو بێت.

دواتر بەزۆرینەی دەنگ بڕیاردرا یارییەکانی وەرزی ئەمساڵی خولی نایابی تۆپی دەستی یانەکانی عێراق رۆژی ٢٥/١١/٢٠٢٠ دەستپێبکات و یارییەکانی قۆناغی یەکەمیش بەشێوەی دوو گردبونەوە (تجمع) بەڕێوەبچێت و ھەریەکە لە یانەکانی (فتوە و بەلەدیەی بەسرە و سلێمانی و کەربەلا و قاسم) داوای میوانداری کردنی یارییەکانیان کردووە، بڕیاریشە لەچەند رۆژی داھاتوودا لیژنەیەک لەیەکێتی تۆپی دەستی عێراق سەردانی ھۆڵ و ھۆتێلی ئەو یانانە بکات کەداوای میوانداریکردنی یاریەکانیان کردووەو دواتر بڕیاری کۆتایی دەدرێت.

یازدە یانە بڕیاری بەشداری کردنیان لە یارییەکانی وەرزی ئەمساڵدا داوەو شەش یانەش بۆ قۆناغی دووەم سەردەکەون، کە پێشبینی دەکرێت یارییەکانی ئەو قۆناغە لە بەغدا بەڕێوەبچێت.

هەواڵی زیاتر