X
ئ|

توركیا زاخۆ و چۆمان بۆردومان دەكات و پارتیش هۆشداری دەداتە دانیشتووانی ناوچە سنوورییەكان ​

هەواڵی کوردستان

4 رۆژ پێش ئێستا     815 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت

توركیا بەردەوامە لە  بۆردومانكردنی هەرێمی كوردستان و پارتیش هۆشداری دەداتە هاووڵاتییانی كە نابێت هاوكاری پەكەكە بكەن.

 ئەمشەو فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا گوندەکانی پەرەخ، شیشێ و شەرانشی سەر بە ناحیەی دەرکاری قەزای زاخۆ بۆردومانکرد و بە هۆیەوە ئاگر لە ناوچەكە كەوتەوە.


لەلایەكی دیكەوە مەلاكەریم برادۆستی ,لێپرسراوی كۆمیتەی برادۆستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەربارەی دۆخی ناوچەكەیان بە "میللەت"ی راگەیاند ماوەی چەند رۆژێكە سوپای توركیا بەبەردەوام سنووری گوندی سنین و چیای دێل لەسنووری قەزای چۆمان بۆردومان دەكات.


ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە 17 گوند لەسنووری قەزای چۆمان دۆخیان زۆرخراپە و پارتیش بێدەنگە وهیچ كاردانەوەیەكی لەبەرامبەر ئەو بۆردومانانەی سوپای توركیا نییە.


راشیگەیاندووە ماوەی چەند رۆژێكە پارتی و بەرپرسانی سنوورەكە دژایەتی ئاشكرای پەكەكە دەكەن و هاووڵاتییان و گوندنیشیان ئاگاداركردۆتەوە كە نابێت هیچ جۆرە هاوكارییەكی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە لەو سنورانە بكەن.

هەواڵی زیاتر