X
ئ|

كازمی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ گه‌یشته‌ ئه‌م شاره‌

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 1 هەفتە     555 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت 
به‌مه‌به‌ستی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ی‌ گوندی فه‌رحانیه‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای به‌له‌د، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق گه‌یشته‌ پارێزگای‌ سه‌ڵاحه‌دین.


به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ نووسینگه‌كه‌ی‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق، به‌یاوه‌ری وه‌زیرانی به‌رگری و ناوخۆ و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و فه‌رمانده‌باڵاكانی ئه‌منی به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ‌ گه‌یشتنی‌ بۆ شاره‌كه‌، كازمی‌ له‌گه‌ڵ‌ فه‌رمانده‌ ئه‌منی‌ و سه‌ربازییه‌كانی‌ سه‌ڵاحه‌دین كۆبۆوه‌ و له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی‌ تاوانه‌كه‌ی‌ گوندی‌ فه‌رحانیه‌ی‌ كرد و داوایكرد به‌ وردی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ تێدا بكرێت.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كازمی‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ بۆ سه‌ڵاحه‌دین بۆ جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌ له‌وه‌ی‌ ده‌وڵه‌ت بۆ پاراستنی‌ هاوڵاتیان بوونی‌ هه‌یه‌ و بنه‌كانی‌ یاسا ده‌پارێزێت به‌تایبه‌ت دوای‌ تاوانه‌كه‌ی‌ ئه‌مدواییه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی‌ گیانیان له‌ده‌ست دا.

دوێنێ شه‌ممه‌، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه‌، له‌ گوندی فه‌رحانیه‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای به‌له‌دی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، 12 گه‌نج رفێندران و ته‌رمی هه‌شت كه‌سیان به‌كوژراوی دۆزرانه‌وه‌ و تا ئێستاش چاره‌نوسی چواریان نادیاره‌.