X
ئ|

بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق له‌سه‌ر به‌رزبووه‌نه‌وه‌ی‌ نرخی‌ دۆلار روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 1 هەفتە     949 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت 
بانكی ناوه‌ندیی عێراق رایگه‌یاند كه‌ بۆچوونه‌كان ده‌رباره‌ی‌ دابه‌زینی نرخی دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی ڕا و بۆچوونی فه‌رمی‌ نییه‌ و نرخی دینار به‌رانبه‌ر دۆلار نه‌گۆڕاوه‌ و جێگیره‌.  
  
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18ی تشرینی یه‌كه‌می 2020 بانكی ناوه‌ندیی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا دابه‌زینی نرخی دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر دۆلار ڕه‌تكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند كه‌ نرخی دینار جێگیره‌ و سیاسه‌ته‌ نه‌ختینه‌كانی نه‌گۆڕاوه‌ و زۆر ڕوون و شه‌فافه‌.  

بانكی ناوه‌ندیی عێراق ده‌ڵێت: "یه‌ده‌گی دراوی بیانی له‌ بانكی ناوه‌ندی زۆرباشه‌ به‌جۆرێك كه‌ به‌پێی هه‌موو ئاماژه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا تێده‌په‌ڕێنێت كه‌ وڵاتی تێكه‌وتووه‌".  

هیواشی خواست ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی خۆیان به‌دور بگرن له‌ سه‌رچاوه‌ی تایبه‌ت و ده‌نگۆكان و ته‌نها پشت به‌ ڕاگه‌یه‌نراو و لێدوانی فه‌رمی بانكه‌كه‌ ببه‌ستن.  
  
له‌ دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا نرخی دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی ناسه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه‌ بینی و دوێنێ‌ نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی گه‌یشته‌ 127 هه‌زار دیناری عێراقی.