X
ئ|

به‌ڤیدیۆ... تاوانێكی‌ قێزه‌ون رای گشتی‌ ده‌هه‌ژێنێت

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

3 رۆژ پێش ئێستا     875 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت 
له‌ تاوانێكی‌ قێزه‌وندا كه‌ رای‌ گشتی‌ شه‌قامی‌ عێراقی‌ ده‌هه‌ژێنێت، ئافره‌تێك بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌، منداڵه‌كانی‌ فڕێده‌داته‌ رووباری‌ دیجله‌وه‌.

له‌ گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆییدا كه‌ به‌ كامێرای‌ چاودێری‌ گیراوه‌، ئافره‌تێكی‌ عێراقی‌ دوو منداڵی‌ هه‌ڵده‌داته‌ ناو رووباری‌ دیجله‌وه‌.

چالاكوانان رایانگه‌یاند كه‌ رووداوه‌كه‌ له‌سه‌ر پردی‌ ئه‌ئیممه‌ روویداوه‌ كه‌ هه‌ردوو ناوچه‌ی‌ كازمیه‌ و ئه‌عزه‌میه‌ی‌ به‌غدا له‌سه‌ر رووباری‌ دیجله‌ پێكه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌.

ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه‌ پێده‌چێت شه‌وی‌ هه‌ینی‌ رووداوه‌كه‌ روویدابێت و ئافره‌ته‌كه‌ وه‌ك تۆڵه‌كرنه‌وه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی كه‌ لێی‌ جیابووه‌ته‌وه‌، دوو منداڵه‌كه‌ی‌ هه‌ڵداوه‌ته‌ ناو رووباره‌كه‌وه‌.

له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ش هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئافره‌ته‌كه‌یان ده‌ستگیركرد و له‌ كاتی‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی‌ نا به‌ ئه‌نجامدانی‌ تاوانه‌كه‌ی‌ و هۆكاره‌كه‌ی‌ گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ بوونی‌ ناكۆكی‌ له‌گه‌ڵ‌ باوكی‌ منداڵه‌كان.

هاوكات گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆیی كاریگه‌ری‌ باوكی‌ دوو منداڵه‌كه‌ له‌ شوێنی‌ رووداوه‌كه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ به‌ ده‌نگێكی‌ به‌رز ده‌گری‌ و منداڵه‌كانی‌ ده‌لاوێنێته‌وه‌.


 

هەواڵی زیاتر