X
ئ|

چین هۆشداری‌ ده‌داته‌ ئه‌مریكا

هەواڵی جیهان

3 رۆژ پێش ئێستا     188 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
به‌گوێره‌ی‌ رۆژنامه‌یه‌كی‌ ئه‌مریكی‌، حكومه‌تی‌ چین هۆشداری‌ داوه‌ته‌ به‌رپرسانی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان كه‌ له‌ وه‌ڵامی‌ بڕیاره‌كانی‌ دادگایه‌كی‌ ئه‌مریكی‌ بۆ ده‌ستگیركردنی‌ سێ‌ لێكۆڵه‌ری‌ چینی‌، ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی‌ ئه‌مریكی‌ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كات. 

رۆژنامه‌ی‌ وۆڵ‌ ستریت جۆرناڵ‌ له‌ زاری‌ سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كانه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ به‌رپرسانی‌ چین له‌ڕێی‌ كه‌ناڵه‌ جیاجیاكانه‌وه‌ چه‌ندین هۆشدارییان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ داوه‌ته‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌مریكا.

پێشتر و له‌ 14ی‌ ئه‌یلولی‌ رابردوودا وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا هۆشداری‌ دایه‌ هاوڵاتیانی‌ له‌ گه‌شتكردن بۆ چین و رایگه‌یاند كه‌ حكومه‌تی‌ پكین كوێرانه‌ سیاسه‌تی‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردن و قه‌ده‌غه‌كردنی‌ گه‌شت به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی‌ ئه‌مریكی‌ جێبه‌جێ ده‌كات.

له‌ ته‌مووزی‌ رابردوودا وه‌زاره‌تی‌ دادی‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ نووسینگه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ فیدڕاڵی‌ سێ‌ هاوڵاتی‌ چینی‌ ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ داوای‌ وه‌رگرتنی‌ ڤیزایان بۆ ئه‌نجامدانی‌ توێژینه‌وه‌ له‌ دامه‌زراوه‌ فێركارییه‌كانی‌ ئه‌مریكا كردووه‌، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ سه‌ر به‌ سوپای‌ چینن.


هەواڵی زیاتر