X
ئ|

ئاگادارییه‌ك له‌ هاتووچۆی سلێمانی-یه‌وه‌

هەواڵی کوردستان

پێش 1 هەفتە     714 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت 
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌شێكی‌ زۆری‌ شه‌قامی‌ سالم به‌ربه‌ستكراوه‌ و داواكاره‌ رێگایه‌كی‌ تر به‌كاربهێنن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست میلله‌ت كه‌وتووه‌، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ئێستادا به‌هۆی كاركردن له‌شه‌قامی سالم به‌رده‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی تاوه‌كو چوارڕیانی سه‌رچنار به‌ربه‌ستكراوه‌.

هاتوچۆی سلێمانی داوا له‌شۆفێران ده‌كات ڕێگای گردی ئه‌ندازیاران به‌كاربهێنن.