X
ئ|

باری‌ ته‌ندروستیی وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل تێکچوو

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

3 رۆژ پێش ئێستا     27 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت 
به‌هۆی‌ تێكچوونی‌ باری‌ ته‌ندروستییه‌وه‌ وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل سه‌ردانی‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری‌ ته‌لئه‌بیبی‌ كرد.

پێشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ بێنی گانتس وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل باری ته‌ندروستی تێكچوو و هه‌ستی به‌لاوازی كرد و به‌وهۆیه‌وه‌ چووه‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ته‌لئه‌بیب.

سه‌رچاوه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ ئیسرائیل رایانگه‌یاند كه‌ بێنی گانتس وه‌زیری به‌رگری چووه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ تا راوێژ به‌ پزیشكه‌ تایبه‌تییه‌كه‌ی‌ بكات.

دواتر میدیاكانی‌ ئیسرائیل بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ گانتس نه‌خۆشخانه‌ی‌ به‌جێهێشتووه‌ و گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ نووسینگه‌كه‌ی‌ و ده‌ستی‌ به‌ كاره‌كانی‌ كردووه‌ته‌وه‌.

رۆژی 12-ی ئابی رابردوو گانتس نه‌شته‌رگه‌ری بڕبڕه‌ی پشتی بۆكرا و بۆماوه‌یه‌ك له‌ژێر چاودێری وردی‌ پزیشكیدا بوو.


هەواڵی زیاتر