X
ئ|

ئه‌و شۆفێره‌ی دوو كه‌سی كوشتبوو و هه‌ڵاتبوو، ده‌ستگیر كرا

هەواڵی کوردستان

پێش 1 هەفتە     222 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت 
پۆلیسی‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌و شۆفێره‌ی راگه‌یاند كه‌ به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ دوو كه‌سی‌ كوشتبوو و دواتر هه‌ڵاتبوو.

پۆلیسی‌ هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "بنكه‌ی پۆلیسی شادی، دوای ئه‌وه‌ی له‌ بوونی رووداوێكی هاتوچۆ له‌ ترافیكلایتی مه‌خموور ئاگادار كرانه‌وه‌، ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و ده‌ركه‌وت كه‌ شوفێرێك به‌ ئۆتۆمبێلێكی جۆری (ئۆمیگا) به‌ ناوی (م.ب.م)، له‌ شوفێرێك و سه‌رنشینی ماتۆڕێكی به‌ ناوه‌كانی (دیلمان عه‌بدولستار محه‌مه‌د) و (رێباز ئازاد ئیسماعیل)ی داوه‌ و هه‌ردووكیشیان گیانیان له‌ ده‌ست دابوو و شوفێری ناوبراویش هه‌ڵاتبوو".

پۆلیس ده‌ڵێت: "ده‌موده‌ست تیمێكی لێكۆڵینه‌وه‌یان پێكهێنا و توانرا به‌ كه‌متر له‌ 2 كاتژمێر شوێنی تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستنیشان بكه‌ن و ده‌ستگیری بكه‌ن".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "تۆمه‌تباری ناوبراو، دانی نا به‌ تاوانه‌كه‌یدا و به‌ بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ (24)ی هاتوچۆ، ڕاگیرا و ڕاده‌ستی یاسا كرا".

پۆلیس جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، هیچ كه‌سێك ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ ناڕه‌خسێت له‌ ده‌ست یاسا هه‌ڵبێت و هه‌ر كه‌سێك تاوانێك ئه‌نجام بدات، وێڕای ده‌ستگیركردنی، لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه‌.