X
ئ|

به‌ڤیدیۆ... سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كانی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا به‌رده‌وامه‌

لایف ستایڵ

پێش 1 هەفتە     491 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
به‌گوێره‌ی‌ نوێترین توێژینه‌وه‌ی‌ هندی‌، هه‌ر كه‌سێك توانای‌ بۆنكردنی‌ نه‌عنا و گوێزهندی‌ نه‌مابێت، پێده‌چێت تووشی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا بووبێت.

له‌نێو نیشانه‌كانی‌ توشبوون به‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا كه‌ بریتین له‌ تا و هه‌ستكردن به‌ ماندوێتی‌، زانایان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ له‌ده‌ستدانی‌ هه‌ستی‌ بۆنكردن یه‌كێك له‌ نیشانه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ توشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌یه‌.

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ‌ له‌ هندستان ده‌ریخست كه‌ له‌ده‌ستدانی‌ هه‌ستی‌ بۆنكردنی‌ چه‌ند بۆنێكی‌ باو ره‌نگه‌ به‌ڵگه‌ بێت له‌سه‌ر توشبوون به‌ كۆرۆنا.

شاره‌زایان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر پێنج بۆنی‌ باو كرد كه‌ بریتین له‌ نه‌عنا، چه‌وه‌نده‌ر، گوێزهندی‌، سیر و هه‌نگوین و بۆیان ده‌ركه‌وت سه‌دا 25ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ نه‌یانتوانیوه‌ بۆنی‌ نه‌عنا بكه‌ن و سه‌دا 21ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ نه‌یانتوانیوه‌ بۆنی‌ گوێزهند بكه‌ن، توشی‌ ڤایرۆسه‌كه‌ بوون.

هۆكاره‌كه‌شی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و هه‌وكردنه‌ی‌ به‌هۆی‌ ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ رووده‌دات و ده‌بێته‌هۆی‌ كوشتنی‌ خانه‌كانی‌ بۆنكردن و تامكردن.