X
ئ|

شۆن كۆنری یەكەم پاڵەوانی فیلمی جەیمس بۆند كۆچی دوایی كرد

فەرهەنگ

31/10/2020     173 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
شۆن كۆنری ئەكتەری بەناوبانگی سكۆتلەندی لە تەمەنی 90 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.


كۆنری یەكەم ئەكتەر بوو لە ساڵی 1963 رۆڵی جەیمس بۆندی بینی كە هەتا ئێستاش زنجیرە فیلمەكە بەردەوامە و ئەكتەری جۆراوجۆر رۆڵەكەیان بینیوە.

شۆن كۆنری لە ژیانی هونەریدا چەندین خەڵاتی وەكو ئۆسكار، بافتا و سێ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبزی بەدەستهێناوە.

ساڵی 2000 شاژنی بەریتانیا بۆ رێزلێنان ناسناوی "سێر"ی پێبەخشی و بوو بە سێر شۆن كۆنری.