X
ئ|

جەلال مەلەكشا كۆچی دوایی كرد

فەرهەنگ

31/10/2020     331 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
جەلال مەلەكشا شاعیری بەناوبانگی گورد لە تەمەنی 69 ساڵیدا لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان كۆچی دوایی كرد.


جەلال مەلەكشا ساڵی 1951 لە گوندی مەلەکشا سەر بە شاری سنە لە دایک بووە. ھەر لە شاری سنە خوێندوویەتی و پەروەردە کراوە. لە منداڵییەوە ھۆگری شیعر و نووسین بووە.

جەلال وەکو مروڤێکی ئاشتیخواز نەیتوانی لە ھەمبەر زوڵم و زۆردا چاو بنووقێنی و ئەسپی قەڵەمی لە مەیدانی خەبات دژ بە زوڵمدا تاو داوە و لە سۆنگەی ئەم گەرناسییەوە تووشی دەردیسەر و ئازاری زیندانی زۆر بووە.

جەلال مەلەكشا لە سەرەتاوە بە فارسی شیعر و پەخشان و چیرۆکی دەنووسی و لەبەر ھێز و پێزی لە نووسیندا بە بێ ئەوەی کتێبی چاپکراوەی ببێ، دەبێتە ئەندامی «کانوونی نووسەرانی ئێران».

دواتر لەغاوی قەڵەمی دەگێڕێتەوە بۆ نێو زمانی کوردی و لە کوردیشدا سەرکەوتنێکی بەرچاوی دەبێ. بۆ ماوەی 14 ساڵ وەکوو نووسەر و ڕۆژنامەوان دەبێتە ئەندامی گۆڤاری سروە و بە ڕاستی پەرە بە زمان و ئەدەبی کوردی ئەدات.

شیعرەکانی جەلال مەلەكشا تا ئێستا بە زمانەکانی فارسی، عەرەبی، ئینگلیزی ، سویدی و... وەرگێڕدراون.

دوو شیعری «ھەتا لووتکە چەندی ماوە؟» «داستانی دارە پیرە» لە شیعرە بە ناوبانگەکانی جەلال مەلەكشان کە لە کتێبەکەی زڕەی زنجیری وشە دیلەکان چاپ کراوە.


یەکێک لە کورتەشیعرە بەناوبانگەکانی جەلال مەلەکشا ئەم کۆپلەیەیە كە دەڵێت:

ئاخۆ بڵێی ئەو رۆژێ بێت
کاوە کوڕم
جانتای سەفەر کاتە شانی
دەلالانی دەم گاراژی شاری سنە 
هاوار بکەن: سلێمانی سلێمانی