X
ئ|

غالب محەمەد : هۆكاری ڕادەست نەكردنی نەوتی هەرێم بە بەغدا ئاشكرا دەكات

هەواڵی کوردستان

پێش 2 هەفتە     4298 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت 
پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا هۆكاری ڕادەست نەكردنی نەوتی هەرێم بە بەغدا و زانیاری لەسەر گرێبەستە 50 ساڵیەكەی نێوان هەرێم و توركیا ئاشكرادەكات و ڕاشیدەگەیەنێت دەبێت سەرجەم لایەنەكان فشار لە پارتی بكەن بۆ ڕادەستكردنی نەوتی هەرێم و دەشڵێت بەغدا داوای 250 هەزار بەرمیل نەوت دەكات نەك هەموو نەوتەكەی و لەبەرامبەردا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە دەكات .

 
د.غالب محەمەد پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجومەنی نوێنەران بە"میللەت"ی ڕاگەیاند هەرچەندە گرێبەستی نەوتی 50 ساڵەی هەرێم كەس نازانێت چۆن ئەنجامدراوە بەڵام ناوەڕۆكی ئەو گرێبەستە هەمووی پەیوەندیی بەدۆسیەی نەوتەوە نییە بەڵكو بەشێكی زۆری پەیوەستە بە دۆسیەی غازەوە بەو پێیەی بەشێكی زۆر لەو كۆمپانیا نەوتیانەی لەهەرێمی كوردستان كاردەكەن بریتین لە كۆمپانیاكانی" ڕۆزنەفت ,گازپرۆم ,دی ئێن ئۆی نەرویژی و گەنەڵ ئێنێرجی كە حساب بۆ توركیا ناكەن و بەرهەمهێنان لە هەرێمی كوردستاندا دەكەن. 

ڕاشیگەیاند بەغدا دەڵێت هەرێمی كوردستان 600 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژانەدا هەناردە دەكات ئەگەر 250هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بكات 350 هەزارەكەی دیكەی خۆی سەرپشكە چی لێدەكات و لەبەرامبەردا مووچەی فەرمانبەران لە بەغداوە ڕەوانە دەكرێـت.

ئاشكراشیكرد بۆیە نەوت ڕادەستی بەغدا ناكرێت چونكە ئەگەر هەرێم خۆی نەوت هەناردە بكات گەندەڵی گەورە دەكات و كەس نازانێت بەڵام ئەگەر نەوت ڕادەست بكات ئەو كات بەغدا پارە ڕەوانە دەكات و خەڵكیش زانیاری لەسەر داهاتەكان دەبێت و ناتوانرێت گەندەڵی تێدا بكات. 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كێشەكە ئەوەیە 82 كۆمپانیا لە بواری نەوتیدا كاردەكەن كە زۆربەیان حزبین و گەندەڵی تێدا دەكرێت ,وتیشی لە ساڵی 2019دا داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێم 8 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووە و سێ ملیار و 500 ملیۆن دۆلار دراوەتە وەزارەتی دارایی 5 ملیار دۆلار دراوەتە تێچووی بەرهەم هێنانی نەوتەكە كە كەس نازانێت چۆن ئەو پارەیە خەرج كراوە بۆیە دەبێتە  فشار لە پارتی بكرێت كە نەوت ڕادەست بكات و لە 2021دا  بەغدا پارە بۆمووچەی فەرمانبەران رەوانە ناكات.