X
ئ|

سلێمانی، ئەم ژمارانەت لەبیرنەچێت !!

سۆشیال میدیا

پێش 2 هەفتە     625 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text


بەپێ ی داتاکانی داشبۆردی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، ڕێژەی مردن لەپارێزگای سلێمانی بەنەخۆشی کورۆنا %5.2 ، کە تا ئەمڕۆ دەکاتە 1416 حاڵەتی گیان لەدەستدان. 

هەمان ڕێژە لە پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر %02 ، لە دهۆک 590 و لەهەولێر 806 حاڵەتە. 

لەسەر ئاستی عێراقیش کە کۆی گیانلەدەستدان 11843 حاڵەتە، سلێمانی ڕێژەی %11ی کۆی مردنەکانی عێراقی بەردەکەوێت . 

%53 ی مردنەکانی هەرێمی کوردستانیش لە سلێمانیدایە. بێگومان بەبێ هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین و پارێزگای هەڵەبجە.

ڕێژەی مردنی توشبووەکانی کورۆنا لە سەر ئاستی جیهان %01 شتێک زیاترە، بەڵام لە سلێمانی ڕێژەکە لە هێڵە ترسناکەکەدایە . هۆکارەکەشی بەپێی لێکدانەوەی پسپۆڕەکانی فریاگوزاری تەندروستی بۆ پەڕاوێزخستنی سلێمانی دەگەڕێتەوە وەک فەرامۆشیەکانی تری حکومەت بەرامبەر ئەم شارە.

هونەر تۆفیق