X
ئ|

به‌ڤیدیۆ... خانمه‌ سه‌ماكارێك به‌ كۆپله‌یه‌ك سه‌مفۆنیا یاده‌وه‌ری‌ بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

لایف ستایڵ

پێش 2 هەفتە     153 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت 
خانمه‌ سه‌ماكارێكی ‌بالێی ئیسپانی‌ دوای‌ توشبوونی‌ به‌ نه‌خۆشی‌ زه‌هایمه‌تر، به‌ كۆپله‌یه‌ك سه‌مفۆنیا یاده‌وه‌ری‌ بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و ده‌ستده‌كات به‌ سه‌ماكردن.


مارتا، ئه‌و خانمه‌ به‌ساڵاچووه‌ی له‌م گرته‌ ڤیدیۆیه‌ی‌ خواره‌وه‌دادا ده‌یبینین، سه‌ماكه‌رێكی بالێی ئیسپانییه‌ و دووچاریی نه‌خۆشی ئه‌لزه‌ھایمه‌ر بووه‌. یاداوه‌رییه‌كانی سڕاونه‌ته‌وه‌ و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی ناناسێته‌وه‌. 

به‌ڵام كاتێك گوێی له‌ كۆپله‌یه‌ك له‌ سه‌مفۆنیای ”ده‌ریاچه‌ی نه‌وره‌س“ی چایكۆفسكی ده‌بێت، ھه‌مووشتێكی بیرده‌كه‌ێته‌وه‌ و به‌و بیمارییه‌وه‌ شتێك له‌ناخیدا زیندوده‌بێته‌وه‌. 

ئه‌و خانمه‌ به‌ته‌مه‌نه‌ بیریده‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌ جاران سه‌ماكه‌ر بووه‌ و به‌ ھێمنییه‌كی سه‌یره‌وه‌ له‌ئامێزی كورسییه‌كه‌یدا ده‌ست به‌ سه‌ماكردن ده‌كاته‌وه‌. 

بینینی سه‌مای سه‌ر كورسییه‌كه‌ی ئه‌م خانمه‌ به‌ته‌مه‌ن و بیماره‌، به‌ده‌م مۆسیقایه‌كه‌وه‌ كه‌ سه‌رله‌نوێ ده‌یژێنێته‌وه‌، دیمه‌نێكی ئێجگار ئینسانیی و كاریگه‌ره‌. پڕیه‌تی له‌ جوانییه‌كانی په‌یوه‌ندیی نێوان مرۆڤ و مۆسیقا، جوانیی جه‌سته‌یه‌ك كه‌ سه‌ما لۆژیكی ناوه‌كیی و ریتمێكی سه‌ره‌كیی جوڵه‌كانیه‌تی. 

ھه‌ندێكجار مۆسیقا ده‌رمانێكی ئه‌فسونگه‌ره‌، شتگه‌لێك بۆ ژیان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌ مرۆڤ له‌مێژه‌ له‌ شوێنێكی نه‌نازراودا ناشتویه‌تیی و له‌ یادوه‌ریدا سڕیویه‌ته‌وه‌.