X
ئ|

شەهیدان لە پڕۆسەی نوێبونەوەدا

سۆشیال میدیا

پێش 2 هەفتە     86 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

هەمو ساڵێك لە رۆژی شەهیداندا دەبینەوە شاهێدی پرسیارێكی پڕ لە نائومێدی كە ئەوان بۆ ئەم رۆژە بوو گیانی خۆیانبەخشی؟
وەڵامەكە لەنێوان چینی دەسەڵاتدار و هاوڵاتیاندا هەرچۆنێك بێت بەدڵی كەسوكاری شەهید و دایكی جگەرسوتاوی  نیە.


بێگومان خوێنی ئەو شەهیدە سەربەرزانەمان بۆ ئەوە نەڕژاوە كە ئێستامان وەك ئێستا بێت بەڵام ئەوەش لەیاد نەكەین ئەوان لە هێڵی بەرگریەكی پیرۆزدا دژ بە ستەمكارە دەرەكیەكان گیانیان بەخشیوە. بەمانایەكی تر هەرچی ستەمێك لە ناوخۆدا بەرامبەر بە گیانی پاكیان و كەسوكاریان ئەنجامدراوە لە بەهای بەرزی شەهیدەكانمان كەم ناكاتەوە، بەڵكو تا دێت ئەوان باڵاتر و ئەزمونەكە لەبەرامبەریان نزمتردەبینەوە. هەرچەندە دۆخی ژیان لە هەرێمی كوردستان بەرەوە خراپتر بڕوات  شكۆی ئەوان كەم ناكات بەڵام پێگەی كۆمەڵایەتی دەسەڵات لاوازتر دەبێت.
یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە رێگەی شەهیدەكانیەوە بووەتە خاوەنی خەباتێكی دورودرێژی كوردایەتی. هەر كاتێك هەڕەشەیەكی دەرەكی بەرۆكی كۆمەڵانی خەڵكی گرتبێت یەكێتی لەوێ بووە، بەڵام ئێستا هەژاری، بێ كاری و نەداریی  بۆتە هەڕەشەیەكی ناوخۆیی لەسەر بەشێكی زۆر لە كەسوكاری شەهیدانی كوردستان و هاوڵاتیان لەبەرئەوە ئامادەباشییەكی زیاتری لە یەكێتی دەوێت.
لە دوای پڕۆسەی نوێبونەوە بۆ ئەوەی وەك دەڵێن یەكێتی ببێتەوە بە یەكێتیەكەی جاران، ئەوا پێویستە  بەوپەڕی هێز و توانا بەرەنگاری هەر هۆكارێك ببێتەوە كە وادەكات ژیانی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان لە ئاستی پێویستدا نەبێت.
بەشبەحاڵی خۆم ئەم بابەتە بە بەشێك لە خەباتی قۆناغەكە دەزانم
هەزار سڵاو بۆ گیانی پاكی جەنابی مام جەلال و سەرجەم شەهیدانی یەكێتی و رێگای رزگاری نیشتمان.

د.میران محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی ڕێكخراوە دیموكراتییەكان