X
ئ|

سروتە ئایینییەکانی تەریقەتى نەقشبەندى

کراوەیی ئیسلامی

پێش 2 هەفتە     184 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text


بڕیار سەید ئەمین

پێشەکى
سۆفیگەرى ڕێچکە و ڕێبازێکى ڕۆحییە کە مێژوویەکى دێرینى لە ناوچەکەدا هەیە. لەپاش دەرکەوتنى ئایینى ئیسلام و تێکەڵبوونى گەلانى ناعەرەب بە ئیسلام، ئیتر ئەو ڕێباوەڕە ڕۆحیانە تێکەڵ بە ئاماژە ئایینییەکان بوون، ئاینى ئیسلام خاوەن کۆمەڵێک بنەما و پایەیە کە هەریەک لەوانە بە ژمارەیەک دەق پشت ئەستورە، ڕێبازە سۆفیگەریەکانیش خاوەن ئاماژەى ڕۆحى تایبەت بە خۆیان بوون و خۆیان لەگەڵ دەقە ئایینییەکاندا گونجاند و بۆ شەرعیەت بەخشین بەخۆیان لەژێر ناوى ئیسلام و بە سود وەرگرتن لە دەقەکان سروتە ئایینەکانى خۆیان ئەنجام دەدا، بوون بە چەندین تەریقەت و ڕێچکەى جیاواز و هەریەک ڕێبەرێکیان لەخۆیان دیارى کرد تاوەکو ببێتە سەرپەرشتیکار و ڕێنیشاندەر بۆ زیاتر نیشاندانى ئاماژە دروستەکانى تەریقەت و بەڕێوەبردنى سروتە ئایینییەکان، لەم توێژینەوەدا هەوڵدەدەین لەو سروت و ئاماژانە بکۆڵێنەوە کە لە تەریقەتى نەقشبەندیدا بوونى هەیە شوێنكەوتوانی ئەو تەریقەتە پەیڕەوی لێدەكەن.

 

کلیک لێرە بکە بۆ داگرتن