X
ئ|

په‌مپێك دروست ده‌كرێت كه‌ رێگه‌نادات مرۆڤ تووشی كۆرۆنا بێت

لایف ستایڵ

پێش 2 هەفتە     494 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

توێژه‌رانی زانكۆی بێرمینگهام له‌ به‌ریتانیا كار له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان به‌ په‌مپێك ده‌ده‌ن كه‌ ناهێڵێت بۆماوه‌ی 48 كاتژمێر مرۆڤ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بێت.


رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵ ئاشكرایكردووه‌ كه‌ گیراوه‌ی ناو په‌مپه‌ نوێیه‌كه‌ له‌ چه‌ند مه‌وادێكی كیمیایی دروستكراوه‌ كه‌ بۆماوه‌ی 48 كاتژمێر رێگه‌نادات ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ رێگه‌ی لووته‌وه‌ بچێته‌ جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه‌.

توێژه‌ره‌كان ده‌ڵێن كه‌ مرۆڤ ده‌توانێت گیراوه‌ی ناو په‌مپه‌كه‌ به‌ لووتیدا بپرژێنێت و له‌و شوێنانه‌دا به‌كاری بهێنێت كه‌ ئاستی مه‌ترسیی تووشبوون تیایدا به‌ كۆرۆنا به‌رزه‌ وه‌ك نه‌خۆشخانه‌ و ناو فڕۆكه‌ و هۆڵه‌كانی خوێندن.

گیراوه‌ی په‌مپه‌كه‌ له‌ دوو مادده‌ پێكدێن كه‌ ئه‌وانیش مادده‌ی (كاراجینان و جیلان)ن و هه‌ردووكیان له‌ زانستی خۆركدا به‌كارده‌هێنرێن، به‌لام په‌ره‌پێده‌رانی بواری ته‌ندروستی به‌نیازن دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت بۆ خۆپاراستن له‌ كۆرۆنا به‌كاری بهێنن و ده‌ڵێن كه‌ په‌مپه‌كه‌ بۆماوه‌ی دوو رۆژ مرۆڤ له‌ كۆرۆنا ده‌پارێزێت.

زاناكان ده‌ڵێن كه‌ په‌مپه‌كه‌ ته‌نها له‌ رێگه‌ی لووته‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت و نابێت له‌ چاو یان ناو ده‌م بدرێت.