X
ئ|

ئایا پەرلەمانی عێراق دەتوانێ بریار لەسەر گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بدات؟

سۆشیال میدیا

پێش 2 هەفتە     1306 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

سەرەتا دەستخۆشی لەھەر ھەوڵێک دەکەین بۆ دابین کردنی مووچەی مووچەخۆران و ئەوانەی متابعی ئەم پەیجەن ئاگادارن بەندە لەم پەیجەوە لەسەر داوای خۆیان بانگەوازێ ئیمزاکردنی فۆرمەکەم بۆ بلاو کردنەوە،نوسیبوشم من تەنھا بۆیان بلاو دەکەمەوەو بەشێک نیم لێی.

بەلام بۆ بەرچاو روونی و بۆئەوەی مووچە خۆران دلخۆش نەکرێن و دوایش نەکرێت وتوشی نائومێدی زیاتر ببنەوە، وەک چەند جارێک تووشی ئەو نائومێدیە کراون، بەپێویستی دەزانم کە ئەم روونکردنەوەیە بدەم.

سەرەتا دەبێ ئەوە بزانێن کە پەرلەمان دەسەڵاتی بریاردانی خەرج کردنی پارەی نیەو، ناتوانێ ھیچ بڕە خەرجیەکی ئیزافی بەدەر لەوەی لە موازەنە بریاری لەسەردراوەزیاد بکات یان حوکمەت ناچار بکات بەو خەرجیە. ھەر جۆرە خەرجیەکی ئیزافی دەبێ پرۆژەکە لە رێی حوکمەتەوە پێشکەش بکرێ یان بەرەزامەندی حوکمەت بێ ئەگەرنا پابەندی بۆ حوکمەت دروست ناکات.

پەرلەمانی عێراق بێ رەزامەندی حوکمەت و لەم بابەتەدا تەنھا یەک دەسەڵاتی ھەیە ئەویش ئەوەیە بە دەرکردنی بڕیارێکی نامولزەم بۆ حکومەتی عێراق کە لەچوارچێوەی یاسای بودجە و ئیدارەی مالی چارەسەرێک بۆ کێشەکە بدۆزێتەوە ، ھەر ئەوەندەو زیاتر نا.

بۆیە ئەگەر سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق بیەوێ بەراستی مووچەی موچەخۆرانی ھەرێم راستەوخۆ لە عێراقەوە خەرج بکات دەبێ لە پێشەوە پرۆژەکە حەوالەی حوکمەت بکات یان رەزامەندی حوکمەتی بۆ وەربگرێت، بەڵام لەم حاڵەتەش بابەتەکە دووبارە لەبازنەی بەتاڵی نێوان رێککەوتن و رێککنەکەوتنی حکومەتی عێراق و ھەرێمدا جارێکی تر دەخولێتەوە.

چونکە کێشەکە ئەوەیە حوکمەتی عێراق نەدەتوانێت و نەدەسەڵاتی ھەیە بەبێ ئەوەی ھەرێم پابەندبێ بە تەسلیم کردنی نەوتەکەی و داھاتی خاڵە سنوریەکان مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم خەرج بکات، چونکە لە حاڵەتێکی وادا وەک ئەوە وایە حوکمەتی عێراق دووجار بودجە بدات بە ھەرێم کە مومکین نیە ئەوە بکات، چونکە لە ئێستادا خۆی کێشەی گەورەی دارایی ھەیە و جادە و پەرلەمانتارانیش ئەوە قبول ناکەن.

تەنانەت ئەو پەرلەمانتارەغەیرە کوردانەش کە ئیمزایان کردوە دڵنیام ھەرگیز بەو مەبەستە نەیانکردووە حوکمەتی عێراق بێ بەرامبەر مووچەی فەرمانبەران بنێرێ، بەڵکو مەبەستیانە بە دڵنیایەوە ھەرێم ناچار بکەن بە تەسلیمکردنی داھاتەکەی لەبەرامبەر پێدانی مووچە، ھەرێمیش ئەوە ناکات، چونکە بابەتی نەوتی ھەرێم وەک دەرکەوت لە دەسەلاتی ھەرێم خۆیدا نەماوە، کەواتە دووبارە دەگەڕێینەوە ھەمان بازنەی بەتاڵ.

لەتیف مستەفا