X
ئ|

زانایان چۆنیەتی مردنی مرۆڤ بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بڵاودەكەنەوە

هەواڵی جیهان

پێش 2 هەفتە     1980 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت  
بەگوێرەی نوێترین توێژینەوە ڤایرۆسی كۆرۆنا كە دووچاری كەسێك دەبێت و ئەو خانانەی كە دووچاری ڤایرۆسەكە دەبێت بۆ ماوەی یەك بۆ دوو ڕۆژ خانەكە لەنێو جەستەی كەسە توشبووە دەمرێت.

 
هەر بە گوێرەی توێژینەوەكان و ئەو كەسانەی كە بەدواداچوونیان كردووە  ڕایانگەیاندووە لەو كاتەی ڤایرۆسەكە دەچێتە خانەی لەشی كەسێكەوە كۆمەڵێك ڤایرۆسی دیكە لەسەر ئەو خانەیە دروست دەكات كە لەشێوەی میزەڵەداندا دروست بوون كە لەناو جەستەی مرۆڤدا هەیە . 

ئەوەشخراوەتەروو ئەو ڤایرۆسە كاریگەری لەسەر ڕێكخستنی ئەو خانانە دەبێت كە بەرپرسیارن لەسەر دەردانی چەند ماددەیەك و زۆر كات ڤایرۆسە وا دەكات كاریگەری لەسەر پێكهاتەی خانەكانیش هەبێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە كە بەدواداچوونی وورد كراوە لەسەر ئەوە بزانرێت هۆكاری مردنی ئەو خانانە چین كە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك دەمرێت لەكەسێكی تووشبوو بە ڤایرۆسەكە و وادەكات خانەكە لەكار بكەوێت.

توێژینەوەكان ئەوەشیان خستۆتە ڕوو ئەو دەرمانانەی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا بەكاردەهێندرێت دەتوانرێت بەشێوەیەك گەشەی پێبدرێت كاریگەری لەسەر ڤایرۆسەكانی دیكەش هەبێت.