X
ئ|

لە كۆرۆنا و گرانەتا و مەلاریا رزگاری بوو و مارێكی كۆبراش پێوەی دا

لایف ستایڵ

پێش 2 هەفتە     2014 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
پیاوێكی بەریتانی كە لە هندستان كاری خێرخوازی دەكات دوای چاكبوونەوەی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا و گرانەتا و مەلاریا، مارێكی کۆبراش لە هەرێمی راجستانی رۆژئاوای هندستان پێوەی دا.

پیاوەكە ناوی ئیان جۆنزە و هەفتەی رابردوو بە هۆی پێوەدانی مارەوە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەیەكی ناوچەی جودبور، پزیشكێكی نەخۆشخانەكەش رایگەیاند كە دوای وەرگرتنی چارەسەر ئومێد دەكەن كە لە چەند رۆژی داهاتوودا باشتر بێت.

ئێستا پیاوە بەریتانییەكە نەخۆشخانەی جێهێشتووە. كوڕەكەشی هەڵمەتێكی بۆ كۆكردنەوەی خەرجی مانەوەی باوكی لە نەخۆشخانە دەستپێكردووە و رایگەیاند كە باوكی لە ماوەی مانەوەی لە هندستان تووشی مەلاریا و گرانەتا و پاشان كۆرۆنا بووە.
 
ئیان جۆنز چەند مانگێك لەمەوبەر بە مەبەستی كاركردن لە رێكخراوێكی خێرخوازی و هاوكاریكردنی هەژاران، لە بەریتانیاوە چووەتە هندستان.