X
ئ|

لە گرتووخانەیەكی لوبنان دەیان زیندانی هەڵاتن

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

5 رۆژ پێش ئێستا     142 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت 
سەرچاوە ئەمنییەكان و ئاژانسی هەواڵی لوبنان بڵاویانكردەوە ڕۆژی شەممە زیاتر لە60 زیندانی لە گرتووخانەیەكی ئەو وڵاتە ڕایانكردووە كە پێنج لەو هەڵاتوانە بە ئۆتۆمبێلەكەیان خۆیان كێشاوە بە دارێكیدا و مردوون.


سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە لە زیندانی ناوچەی "بەعلەبەك" دوای شكاندنی دەرگای زیندانیەكە ژمارەیەك لە بەندكراوان هەڵاتوون ,هاوكات ئاژانسی هەواڵی لوبنان بڵاویكردەوە هێزە ئەمنییەكان لە ناوچەكانی دەوروبەری زیندانیەكە بڵاوەیان پێكراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو نزیكەی 69 زیندانیی هەڵاتوون و هەشت زیندانیش گیراونەتەوە ، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێكیش دەستی بەسەردا گیرا كە پێنج زیندانی تێدابووە و بە ئوتومبیلەكەیان خۆیان كێشاوە بەدارێكدا و سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە كە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە لێكۆڵینەوەیان لە شكاندنی گرتووخانەكە دەستپێكردووە.