X
ئ|

سعودیه‌ رێككه‌وتنێكی کشتوکاڵیی له‌گه‌ڵ عێراق هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 1 هەفتە     357 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

حكومه‌تی عێراق توانای ئه‌وه‌ی نییه‌ بۆ ماوه‌ی 50 ساڵ ئاو بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌ دابین بكات كه‌ سعودیه‌ به‌نزیاز بوو له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌شێوه‌ی وه‌به‌رهێنان ئه‌نجامی بدات، هه‌ربۆیه‌ سعودیه‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.


محەمەد خەفاجی، وەزیری کشتوکاڵی عێراق به‌ ڕۆژنامەی سەباحی فەرمیی عێراقی راگه‌یاند ڕێککەوتنە كشتوكاڵییه‌کەی سعودیە و عێراق بۆ وەبەرهێنان لە بواری پڕۆژەی سه‌وزكردن و ئاودێریدا کە بڕیاربوو لە ڕووبەرێکی فراوانی هەرسێ پارێزگاکانی ئەنبار و نەجەف و موسەننا ئەنجامبدرێت، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌.

وەزیری کشتوکاڵی عێراق ئاشكرایكرد كه‌ ڕێککەوتنەکە لەلایەن سعودیەوە هەڵوەشێنراوەتەوە، چونکە عێراق توانای ئەوەی نییە بۆماوەی 50 ساڵ بەشێوەیەکی بەردەوام ئاو بۆ ئەو پڕۆژانە دابین بکات.

له‌باره‌ی شایسته‌كانی گه‌نمی جوتیاران، محەمەد خەفاجی، ڕایگەیاند: "  بڕیارە پارەی بەرهەمی گەنمی جوتیاران کە بڕەکەی تریلیۆنێک و 800 ملیار دینارە لەلایەن حکومەتەوە خەرج بکرێت، بڕیاریشە لەماوەی یەک هەفتەدا پارەکە ڕادەستی جوتیاران بکرێت، ئەو بڕە پارەیەش لەچوارچێوەی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی داراییدا دابینکراوە".  

ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه‌ عێراق بڕیاریداوه‌ زیاتر لە 700 هەزارتۆن جۆ لەزیادکردنێکی ئاشکرادا بەوڵاتانی دراوسێ بفرۆشێت و هەریەک لە ئێران و سعودیە و تورکیا ئامادەیی خۆیان بۆ کڕینی ئه‌و به‌رهه‌مه‌  نیشانداوە.