X
ئ|

به‌ڤیدیۆ.. فڕۆكه‌ زه‌به‌لاحه‌ جه‌نگییه‌كه‌ی ئه‌مریكا به‌ره‌و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێكه‌وت

هەواڵی جیهان

پێش 1 هەفتە     694 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ تیمی كاری ئاسمانیی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی B-52H له‌ دوێنێوه‌ به‌ره‌و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێكه‌وتووه‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، تیمه‌ فڕۆكه‌ زه‌به‌لاحه‌ جه‌نگییه‌كه‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌ ولایه‌تی نۆرس داكۆتاوه‌ به‌ره‌و ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جووڵه‌ی پێكراوه‌ و فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی سوپای ئه‌مریكاش له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت "ئه‌ركی فڕۆكه‌كه‌ درێژخایه‌نه‌".

فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌مانج له‌ ره‌وانه‌كردنی ئه‌و  فڕۆكه‌ زه‌به‌لاحه‌ و تیمه‌كه‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر دوژمنكارییه‌كه‌ كه‌ بكرێته‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و دڵنیاییشه‌ بۆ هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌دا.

سوپای ئه‌مریكا راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی نایه‌وێت هیچ گرژییه‌ك دروست بكات و هێشتا پابه‌نده‌ به‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ر بارێكی له‌ناكاو كه‌ له‌ جیهاندا روو بدات.