X
ئ|

ده‌نگۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه‌..ره‌نگه‌ ساڵی داهاتوو مووچه‌ نه‌بینن

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

4 رۆژ پێش ئێستا     2346 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

دوو ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق پێشبینییان دۆخی دارایی عێراق رایگه‌یاند، یه‌كێكیان ده‌ڵێت كه‌ له‌وانه‌یه‌ ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌مبكرێته‌وه‌و ئه‌وی تریش پێی وایه‌ كه‌ ره‌نگه‌ مانگی یه‌كه‌می ساڵی داهاتوو فه‌رمانبه‌ران چاویان به‌ مووچه‌ نه‌كه‌وێت.


جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی كوردی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ رۆژنامه‌ی سه‌باحی ره‌سمیی راگه‌یاندووه‌ كه‌ بودجه‌ی ساڵی  داهاتوو زۆر كورت ده‌بێت كه‌ پڕه‌ له‌ سكهه‌ڵگوشینی ئابووری، پێشبینیشی كردووه‌ حكومه‌ت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی له‌ داهاته‌كانیدا، ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران ببڕێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ درێژه‌كێشانی قه‌یرانی دارایی، حكومه‌ت په‌نا ده‌بات بۆ به‌گه‌ڕخستنی وه‌رگرتنی باج.

له‌لایه‌كی تره‌وه ‌سایتی مه‌علومه‌ له‌زاری مەحاسن حەمدون، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی بڵاویكردوه‌ته‌وه‌: حکومەت و وەزارەتی دارایی هیچ بەرنامەیەکیان بۆ ئەوە نەبوو بەسەر قەیرانەکان سەربکەون و ئەو چارەسەرانەش پێشکەش کراون بۆ قەرزکردن سنوردارن."   
  
به‌وته‌ی سه‌عدون  "حکومەت شکستی هێناوە لە زیادکردنی داهاتی نانەوتی، بۆ ئەوەی لە ساڵی داهاتوو بتوانێت موچە و شتە سەرەتاییەکانی دیکە بدات.  "
  
ئەو ئه‌ندامه‌ی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق پێی وایه‌ كه‌: " حکومەت جدی نییە لە دابینکردنی چارەسەر و لە ئێستادا هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە لەوەی کە ئه‌گه‌ر حكومه‌ت قه‌رز نه‌كات، ئه‌وا رەنگە مانگی یەکەمی ساڵی داهاتوو مووچە نەبینن."