X
ئ|

به‌شێك له‌ فه‌رمانبه‌رانی دادگای سلێمانی گردبوونه‌وه‌ و كاره‌كانیان راگرت

هەواڵی کوردستان

پێش 1 هەفتە     317 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

به‌هۆی داكه‌وتنی مووچه‌ بەشێک لە فەرمانبەرانی دادگای سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە، مانگرتنیان لەکارەکانیان راگەیاند.


ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی تشرینی دووه‌م، بەشێک لە فەرمانبەرانی دادگای سلێمانی بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر دواکەوتنی مووچەکانیان و خراپی دۆخی گوزەرانیان گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا.

ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ ناڕه‌زاییان له‌ دۆخی ئێستا ده‌ربڕی و كاره‌كانیان راگرت، پاشان لەسەر داوای بەرپرسانی کارگێڕی و دوای گەیاندنی ناڕەزاییەکانیان، گردبوونەوە ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ ناڕازییان کۆتایی هات.