X
ئ|

کازمی سوورە ٣٢٠ ملیارەکە بنێرێ؟؟

سۆشیال میدیا

پێش 1 هەفتە     510 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

کازمی سوورە ٣٢٠ ملیارەکە بنێرێ؟؟

گریمان ئەمەش وابوو، وەک هەندێک ترویجی ئەمە دەکەن و دەیانەوێت چەند ڕۆژێک بەمەوە بکوژن و خەڵک لەخۆڕا دڵخۆش کەن

ئەی ئەگەر ئەمە وا دەرنەچوو؟!

کەی خەڵک ئەوەندە تاوانبارە بەوشێوەیە دڵی خۆش بکەیت و دواتر نائومێدی بکەی؟؟

دەینێرێ ؟ ناینێرێ؟
ئەمە بوەتە مۆتەکەی سەردڵی هاوڵاتیانی کوردستان

دوێنێ لە پەرلەمانی عیراق لەگەڵ پەرلەمانتارێکی غەیرە کورد لەلیژنەی دارایی گفتوگۆمان دەکرد، پرسیم ڕاستە کازمی یەک جار ٣٢٠ ملیار دەنێرێ؟

لەوەڵامدا وتی ئەگەر وابکات کازمی دەهێنینە سەر ئەو مەنەصەیە (دەستی ڕاکێشا بۆ شوێنی دانیشتنی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەناو هۆڵی پەرلەمان) پاشان ڕاستەوخۆ اقالەی دەکەین

دە ڕۆژە یاسای قەرز تێپەڕیوە، دەسەڵاتدارانی هەرێم لە هەولێر پاڵیان لێداوەتەوە، خەریکی نائومێدکردنی زیاتری خەڵکن بە دەینێرێ و ناینێرێ

وەرن چارەسەری کێشەی خەڵک بکەن، واز لەچەواشەکاری بێنن،، بۆ تەنها جارێکیش نەوت تەسلیم بکەن وئەم کارتەش تاقیبکەنەوە.

کارتی تورکیا سوتاوەو خەڵکیشتان پێ سوتاندوە

ئەم بابەتە لە فەیسبوکی بەختیار شاوەیس وەرگیراوە