X
ئ|

دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی مانگی 11 ده‌ستپێده‌كات

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 1 هەفتە     6204 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت 
حكومه‌تی‌ عێراق ده‌ستی‌ كرد به‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ و دامه‌زراوه‌كان.


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رۆژنامه‌ی‌ "سه‌باح"ی‌ فه‌رمی‌ رایگه‌یاند كه‌ له‌مڕۆوه‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێده‌كات.

رۆژنامه‌كه‌ نووسیویه‌تی‌: "وه‌زاره‌تی‌ دارایی بودجه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان دابینكرد و له‌مڕۆوه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌كه‌ ده‌كرێت".

دوای‌ په‌سه‌نكردنی‌ پرۆژه‌یاسای‌ قه‌رزكردن له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌، حكومه‌تی‌ عێراق له‌ رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ 12ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌م ده‌ستی‌ كرد به‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ فه‌رمانبه‌ران.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ تا ئێستا حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌ره‌ڕای‌ پاشكه‌وتكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگه‌كانی‌ 5، 6، 7، 8ی‌ ئه‌مساڵ‌ و چه‌ندین مووچه‌ی‌ ساڵه‌كانی‌ تر، ده‌ستی‌ نه‌كردووه‌ به‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌م و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ ده‌ستپێكردنی‌ دیار نییه‌.