X
ئ|

هۆشداری سه‌باره‌ت به‌ شه‌پۆلی‌ سێیه‌می‌ كۆرۆنا ده‌درێت

لایف ستایڵ

پێش 1 هەفتە     237 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت 
به‌رپرسی تایبه‌تی‌ دۆسیه‌ی ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا له‌ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری دا له‌ سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلی سێیه‌می كۆرۆنا له‌ سه‌ره‌تای‌ ساڵی 2021دا.


دیڤید نابارۆ به‌رپرسی تایبه‌تی‌ دۆسیه‌ی ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا له‌ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماژه‌ی‌ به‌ ئه‌گه‌ری‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ شه‌پۆلی سێیه‌می كۆرۆنا له‌ وڵاتانی‌ ئه‌وروپا كرد، گه‌ر حكومه‌ته‌كان كه‌مته‌رخه‌م بن له‌ گرتنه‌به‌ری‌ رێوشوێنی‌ پێویست بۆ رێگرتن لێی‌.

دیڤید نابارۆ بۆ رۆژنامه‌كان سویسرا وتی‌: "دوای‌ كۆنترۆڵكردنی‌ شه‌پۆلی‌ یه‌كه‌می‌ كۆرۆنا، حكومه‌ته‌كان له‌ مانگه‌كانی‌ هاویندا كاریان بۆ دروستكردنی‌ ژێرخانی‌ پێویست بۆ رێگرتن له‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی‌ نه‌كرد".

وتیشی‌: "له‌ ئێستادا رووبه‌ڕووی‌ شه‌پۆلی‌ دووه‌می‌ كۆرۆنا بووینه‌ته‌وه‌ و گه‌ر حكومه‌ته‌كان كار بۆ ئاماده‌كردنی‌ ژێرخانی‌ پێویست نه‌كه‌ن، له‌سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ نوێدا شه‌پۆلی‌ سێیه‌م سه‌رهه‌ڵده‌دات".

له‌مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردوه‌وه‌، شه‌پۆلی دوه‌می كۆرۆنا له‌زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان ده‌ستپێكردوه‌ و له‌ئێستاشدا ژماره‌ی توشبووان له‌به‌رزبونه‌وه‌دایه‌.