X
ئ|

ماوه‌ى دووركه‌وتنه‌وه‌ى پیكێ ئاشكرا بوو

وەرزش

پێش 1 هەفتە     74 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text


میلله‌ت

به‌هۆى ئه‌و پێكانه‌ى كه‌ له‌ یارى شه‌وى رابردووى یانه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید تووشى هات ، جیرارد پێكێ به‌رگریكارى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ بۆ ماوه‌یه‌كى دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ .

به‌ پێى هه‌واڵى رۆژنامه‌كانى نزیك له‌ یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌، پێكانه‌ى پیكێ بۆ ماوه‌ى 6-8 هه‌فته‌ له‌ یاریگه‌كان دوورى ده‌خاته‌وه‌و ئه‌و ماوه‌شى بۆ چاره‌سه‌ر پێویسته‌ .

شه‌وى رابردوو له‌ چوارچێوه‌ى یارییه‌كانى گه‌ڕى ده‌یه‌مى خولى یانه‌كانى ئیسپانیا له‌ ده‌ره‌وه‌ى یاریگه‌ى خۆى به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ گۆڵێكى بێوه‌ڵام به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید تووشى شكست هات .