X
ئ|

هه‌ڕەشه‌یه‌كی‌ نوێ‌ له‌ ئه‌مریكاوه‌

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 1 هەفتە     527 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت 
وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ گه‌لی‌ عێراق خواستی‌ خۆی‌ بۆ ملكه‌چنه‌بوونی‌ ئێران ده‌ربڕیوه‌، هه‌ڕە‌شه‌یه‌كی‌ نوێشی‌ ئاراسته‌ی‌ میلیشیا عێراقییه‌كانی‌ سه‌ر به‌ ئێران كرد.


مایك پۆمپیۆ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ‌ كه‌ناڵی‌ عه‌ره‌بیه‌ی‌ سعودی‌، وتی‌: "ئامانج له‌ بوونی‌ سه‌ربازی‌ ئه‌مریكا له‌ عێراق پشتیوانیكردنی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ مسته‌فا كازمییه‌ بۆ بنیاتنانی‌ عێراقێكی‌ نوێ‌".

وتیشی‌: "دواتر ئه‌مریكا ئه‌و رێوشوێنانه‌ دیاریده‌كات كه‌ دژی‌ میلیشیاكانی‌ ئێران له‌ عێراق ده‌یگرێته‌به‌ر".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات ئاشتی‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست به‌دیبێت و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر كاركردن به‌و ئاراسته‌یه‌، به‌له‌به‌رچاوگرتنی‌ مه‌ترسییه‌كانی‌ ئێران كه‌ وڵاتانی‌ ناوچه‌كه‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی‌ هاوبه‌شی‌ ده‌زانن".

پۆمپیۆ ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "مه‌ترسییه‌كانی‌ ئێران" وا له‌ وڵاتانی‌ ئیمارات و به‌حره‌ین كرد په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ‌ ئیسرائیل ئاسایی بكه‌نه‌وه‌ و بڕوای‌ خۆی‌ ده‌ربڕی‌ كه‌ له‌ ئاینده‌دا ژماره‌یه‌ك وڵاتی‌ عه‌ره‌بی‌ تر هه‌مان هه‌نگاو ده‌نێن.