X
ئ|

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم كاتی‌ ده‌ستكردن به‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ راده‌گه‌یه‌نێت

هەواڵی کوردستان

پێش 1 هەفتە     12649 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت 
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ هه‌ر كات پاره‌كه‌ی‌ به‌غدا گه‌شت، راسته‌وخۆ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ ده‌كرێت.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ له‌ لیستی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ئاماده‌كراوه‌ و ره‌وانه‌ی گه‌نجینه‌كان كراوه‌.  

سه‌رچاوه‌كه‌ وتی‌: "هه‌ركات 320 ملیار دیناره‌كه‌ی‌ به‌غدا ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت، راسته‌وخۆ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت".

وتیشی‌: "تا ئێستا بڕیاره‌ رێژه‌ی‌ لێبڕینی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران هاوشێوه‌ی‌ مانگی‌ رابردوو بێت كه‌ سه‌دا 18 بووه‌".

ئەمەش لەكاتێكدایە، نزیكەی 40 رۆژە حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی دابەش نەكردووە تا ئێستا حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌ره‌ڕای‌ پاشكه‌وتكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگه‌كانی‌ 5، 6، 7، 8ی‌ ئه‌مساڵ‌ و چه‌ندین مووچه‌ی‌ ساڵه‌كانی‌ تر، ده‌ستی‌ نه‌كردووه‌ به‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌م و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ ده‌ستپێكردنی‌ دیار نییه‌.