X
ئ|

باندێكی‌ ساخته‌كاری‌ 29 كه‌سی‌ له‌ ده‌سته‌ی‌ گشتی‌ خانه‌نشینان‌ ئاشكرا بوو

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 1 هەفتە     1021 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت 
ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ عێراق هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ باندێكی‌ ساخته‌كاری‌ له‌ ده‌سته‌ی‌ گشتی‌ خانه‌نشینان‌ راگه‌یاند كه‌ زیانی ملیاره‌ها دیناریان له‌ حكومه‌ت داوه‌.


ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی‌: "دوای‌ ره‌زامه‌ندی‌ دادگا توانرا باندێكی‌ ساخته‌كاری‌ 29 كه‌سی‌ له‌ ده‌سته‌ی‌ گشتی‌ خانه‌نشینانی‌ هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ ئه‌ندامانی‌ بانده‌كه‌، ساخته‌كارییان كردووه‌ و ناسنامه‌ی‌ خانه‌نشینییان بۆ كه‌سانێك ده‌ركردووه‌ كه‌ شایسته‌ نه‌بوون و مانگانه‌ 8 ملیۆن دیناریان وه‌ك مووچه‌ پێداون، سه‌ره‌ڕای‌ جیاوازی‌ مووچه‌ كه‌ زیاتر له‌ 260 ملیۆن دینار بووه‌.

هه‌واڵگری‌ عێراق راشیگه‌یاند كه‌ ئه‌ندامانی‌ بانده‌كه‌ به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ده‌ستگیركراون و رووبه‌ڕووی‌ دادگا ده‌كرێنه‌وه‌ تا به‌ سزای‌ دادوه‌رانه‌ی‌ خۆیان بگه‌ن.