X
ئ|

نرخی ڤاكسینی كۆڕۆنا دیاریكرا

هەواڵی جیهان

پێش 1 هەفتە     815 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
بەڕێوەبەری كۆمپانیای مۆدێرنا بۆ بەرهەمهێنانی دەرمان و ڤاكسین، نرخی ڤاكسینی كۆرۆنای "كۆڤید19"ی ئاشكراكرد كە پێدەچێت نرخەكەی بۆ هەرژەمێك لە نێوان 25 بۆ 37 دۆلاردابێت.

كۆمپانیای مودیرنا بەڕەسمی نرخی ڤاكسینە چاوەڕوانكراوەكەی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند، دوای چاوەڕوانیەكی دوورو درێژ ستیڤان بانسل بەرێوبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای مودیرنا نرخی ڤاكسینە چاوەڕوانكراوەكەی كۆمپانیاكەی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكراكرد كەئەو ڤاكسینە ئەنجامی دڵخۆشكەری بەدەستهێناوە لەقۆناغی تاقیكردنەوەدا و بڕیارە لەچەند هەفتەی داهاتوودا بخرێتە بازاڕەوە.

راشیگەیاندووە، كۆمپانیای مودیرنا نرخی 25 بۆ 37 دۆلار بۆ یەك بڕ ڤاكسینەكەیان بۆ حكومەتەكان دیاری دەكات و ئەوەش پشت دەبەستێت بەبڕی داواكراو.

بەرێوبەری كۆمپانیای مودیرنا ئاماژەی بەوەشكرد، تائێستا هیچ رێكەوتنێكیان لەگەڵ یەكێتیی ئەوروپا ئیمزا نەكردووە دەربارەی فرۆشتنی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا، بەڵام نزیكن لەرێككەوتن و پێدەچێت چەند رۆژێكی تر گرێبەستەكە ئامادە بێت.

بەپێی زانیارییەكان ڤاكسینە ئەزموونیەكەی كۆمپانیای مودیرنا دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەدا 94.5% چالاكە و تاقیكردنەوەی ئەو ڤاكسینە گەیشتۆتە قۆناغەكانی كۆتایی.