X
ئ|

ژماره‌ی‌ توشبووان و مردووانی‌ كۆرۆنا له‌ ئێران به‌رزبووه‌وه‌

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 1 هەفتە     89 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت 
وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ ئێران تۆماركردنی‌ زیاتر له‌ 13 هه‌زار حاڵه‌تی‌ نوێی‌ توشبوون به‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنای‌ نوێ و گیان له‌ده‌ستدانی‌ زیاتر له‌ 450 توشبووی‌ راگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ سیما سادات لاری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه‌ "له‌ 24 كاتژمێری‌ رابردوودا 13 هه‌زار و 53 حاڵه‌تی‌ نوێی‌ توشبوون به‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا تۆماركرا".

سیما سادات لاری ده‌ڵێت: "به‌وشێوه‌یه‌ش ژماره‌ی توشبووانی ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا له‌ ئێران گه‌یشته‌ 854 هه‌زار و 361 كه‌س".

وتیشی‌: "له‌ 24 كاتژمێری‌ رابردوودا 475 كه‌سی دیكه‌ به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا و كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ مردوون گه‌یشته‌ 44 هه‌زار و 802 كه‌س".

وته‌بێژه‌كه‌ی ته‌ندروستی ئێران راشیگه‌یاند كه‌ تا ئێستا 603 هه‌زار و 445 توشبوو نه‌خۆشییه‌كه‌یان په‌ڕاندووه‌ و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه‌ و باری‌ ته‌ندروستی‌ پێنج هه‌زار و 796 توشبوو خراپه‌ و له‌ژێر چاودێری‌ ورددان.