X
ئ|

ئاری بابان كۆچی دوایی كرد

فەرهەنگ

26/12/2020     408 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
ئاری بابان هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار و بەڕێوەبەری پێشووتری کتێبخانەی گشتیی سلێمانی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد.


سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان رایگەیاند بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەندی گەورەی شێوەکار ئاری بابان، لێپرسراوی پێشووی لقی کەرکووکی ھونەرمەندانی کوردستان رادەگەیەنین، کە ئەم بەیانییە دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.

هونه‌رمه‌ند ئاری بابان ساڵی 1953 لە شاری کەرکووک لەدایک بووە، دەرچووی بەشی کتێبخانە بووە، ماوەی چەند ساڵێکیش بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتیی سلێمانی بووە.

لای خۆشیەوە هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی پرسەنامەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە پرسەو ماتەمینیی و پەژارەی خۆمان بۆ کۆچی دوایی هونەرمەندو کەسایەتیی سلێمانی و کوردستان بەڕێز مامۆستا ئاری بابان؛ دەردەبڕین، داواخوازین خودای گەورە ئارامیی بە هەموو لایەکمان ببەخشێت و ڕۆحی بەڕێزیان شادبێت.


هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 1 کاتژمێر پێش ئێستا

شەش منداڵ لە كاتی یاریكردنیان بە بۆمبێك بوونە قوربانی

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجومەنی ئاسایش بۆ تاووتوێكردنی ڕەوشی فەڵەستین كۆدەبێتەوە

هەواڵی کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

خوێندنی ناو پۆل دەستیپێكردەوە