ن/ فاتمه خادم شیرازی
و/ به‌ختیار ئه‌حمه‌د ساڵح
هه‌ژمون و هێز، ستراتیژی سه‌ره‌كییه له سیاسه‌تى
ده‌ره‌وه‌ى وڵاتاندا. ده‌وڵه‌ته‌كان به پله‌ى یه‌كه‌م مه‌به‌ستیانه كه ئاسایش
به‌ده‌ست بهێنن و دواتریش هه‌ژمونیش، نێوه‌ندى سه‌ره‌كى بیركردنه‌وه‌یان پێك ده‌هێنێت.
هه‌ژمون به ماناى تواناى كۆنتڕۆڵ و ئاڕاسته‌كردن و ڕێكخستنه‌وه‌ى ده‌ره‌وه‌ى
سنوره‌كان دێت. ده‌وڵه‌ته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان، سوپاى مه‌زن دروست ده‌كه‌ن تا ده‌رگیر
ببن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه له ده‌ره‌وه‌ى سنووره‌كانیان ده‌گوزه‌رێت و له‌وێوه كار
له‌سه‌ر به‌ده‌ست هێنانى هه‌ژمون و ده‌سه‌ڵاتیان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى.
سه‌ربارى ئه‌و ڕێگه جۆراوجۆرانه كه ده‌وڵه‌ته‌كان به‌كارى ده‌هێنن بۆ پارێزگارى
كردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان، به‌ڵام به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر په‌لكێشان و به‌رفراوان
بوون ده‌كه‌ن له‌ده‌ره‌وه‌ى سنوره‌كانى خۆیان و هێنده ئه‌و كاره دووباره ده‌كه‌نه‌وه
تا ده‌گه‌ن به‌وه‌ى ده‌یانه‌وێت.
ستراتیژ و هه‌ژمون و ده‌سه‌ڵاتى ناوچه‌یی و
نێوده‌وڵه‌تى، له‌سه‌ر بنه‌ماى هێزى سه‌خت بنیات ده‌نرێت كه په‌یوندى ڕاسته‌وخۆى
هه‌یه له‌گه‌ڵ بوونى ده‌وڵه‌ته‌كان كه هاوكارى گه‌شه‌ى ئابوورى و یه‌كڕیزی ناوخۆیی
و زیاتر بوونى هێزى سه‌ربازى ده‌كات سه‌ربارى سود وه‌رگرتن له ووزه وه‌ك ئامرازێكى
سیاسی و ئابوورى و ستراتیژى به تایبه‌ت له‌و وڵاته دراوسێ و یه‌كێتى یه‌كان و به‌كار
گرتنى سه‌رچاوه‌ى سیاسی و سه‌ربازى. ناوچه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیش به پێى ئه‌وه‌ى
كه باسی لێوهكردا ده‌كه‌وێته ناوچه‌كانى هه‌ژمون وهێزه‌وه.
له‌گه‌ڵ ده‌رچوونى هه‌نگاو به هه‌نگاوى هێزه‌كانى
ئه‌مریكا له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، تێبینی ئه‌وه ده‌كرێت كه له ناوچه‌كه هێزى
باڵاده‌ست بوونى نییه و هه‌ژمونى وڵاتان و دروست بوونى جه‌نگى ناوخۆیی و ناكارایی
سیاسه‌ته‌كان له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیش هۆكارى سه‌ره‌كى شكستى وڵاتانى وه‌ك عێراق
و سوریا و لوبنان و یه‌مه‌نن.
له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست چه‌ند ڕووداوێك ڕوویان
دا له‌وانه جه‌نگى قه‌ره‌باغ، ئاسایی كردنه‌وه‌ى پهیوندییهكانى ئیمارات و به‌حره‌ین
له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل و دروست بوونى سێ نێوندى هێز و هه‌ژمون یه‌كێك له باكور واتا
توركیا و یه‌كێك له به‌شی نێوه‌ند واته
ئێران و ناوه‌ندێكیش له باشور كه پێك دێت له ئیسڕائیل و چه‌ند وڵاتێكى عه‌ره‌بی.
ئه‌م سێ نێوه‌نده‌ى هێز، جگه له ئێران، ده‌رگیری
دوو دیدگاى سیاسی دژ به یه‌كن كه خۆى له ئیسلامى سوونه ودیدى ئیخوان موسلمیندل
خۆى ده‌بینێته‌وه. له‌م ململانێ سیاسیه‌دا، توركیا و قه‌ته‌رى ڕووبه‌ڕووى سعودییه
و ئیمارات كردووه‌ته‌وه. زۆرێك له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان، جوڵانه‌وه‌ى ئیخوان
موسلمین وه‌ك جوڵانه‌وه‌یه‌كى تیرۆریستى ده‌بیننه‌وه و وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك لێی ده‌ڕوانن
بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییان.
توركیا به‌پێى پێگه‌ى جوگرافییه تایبه‌ته‌كه‌ى
و ئه‌و قوڵاییه ستراتیژییه‌ى كه هه‌یه‌تى، خۆى وه‌ك هێزێكى نێوده‌وڵه‌تى ده‌بینێته‌وه
نه‌وه‌ك ناوه‌چه‌یی و پێى وایه كه ده‌بێت ڕۆڵێ ڕابه‌ر ببینێت له ناوچه‌كه. هۆكارى
جیۆپۆله‌تیكی و گه‌شه‌ى ئابوورى، ئه‌م وڵاته‌ى كردووه به چینی ئه‌وروپا. توركیا
به هۆى پشتیوانى ئه‌مریكاوه بۆته ڕێڕه‌وى سه‌ره‌كى گواستنه‌وه‌ى ووزه له ده‌ریای
كاسپییهنهوه به‌ره‌و ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ش هۆكار بووه بۆ زیاتر بوونى به‌كار هێنانى
ووزه له‌و وڵاته، له لایه‌كى تره‌وه توركیا له‌هه‌وڵدایه جگه له یه‌كگرتن
له‌گه‌ڵ لیبیا و قه‌ته‌ر، هه‌ژمونى خۆى له باشورى ڕۆژهه‌ڵات و باشورى ڕۆژئاوا،
واتا له باكورى سوریا و عێراقه‌وه و تا ده‌گات قه‌فقاز، په‌ره پێ بدات.
ئێران توانیویه‌تى هه‌ژمونى خۆى له لوبنان
و عێراق و سوریا و یه‌مه‌ن بپارێزێت. وڵاتانى وه‌ك میسڕ و هه‌ندێك له وڵاتانى ئه‌نجومه‌نى
هاوكارى كه‌نداو وه‌ك ئیمارات و به‌حره‌ین و دواتر سودان و مه‌غریب له‌گه‌ڵ ئیسڕئیل
دا به‌ره‌یه‌كى ئیسڕئیلی – عه‌ره‌بی دروست بكه‌ن.
سعودییه و زۆرێك له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان
متمانه‌یان به دیموكراته‌كان نییه له ئه‌مریكا و پێیان وایه كه ئه‌وان ههلو
مه‌رجه‌كه ده‌گۆڕن. ترامپ له به‌رامبه‌ر پاراستنى ئاسایشی سعودیه، ئه‌و وڵاته‌ى
بێده‌نگ كردبوو به‌رامبه‌ر كرده‌وه‌كانى ئیسڕائیل له فه‌ڵه‌ستین. له هه‌مان
كاتدا ترامپ، چه‌كى به سعودییه ده‌فرۆشت و ئازادیشی كردبوو له پێشێل كردنى مافى
مرۆڤ، به‌ڵام دیموكراته‌كان له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌یاندا باوه‌ڕیان به دروست
كردنى په‌یوه‌ندى و ئارام كردنه‌وه هه‌یه و له هه‌مان كاتدا باوه‌ڕیان به فرۆشتنى
چه‌ك و ده‌ست وهردانى سه‌ربازى و گۆرینی ده‌وڵه‌ته‌كان نییه. سعودییه به هاتنى
دیموكراته‌كان ناچار ده‌بێت كه ده‌ست له كوشتنى یه‌مه‌نییه‌كان هه‌ڵگرێت، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ى گه‌ر ئه‌و كاره نه‌كات، ئه‌مریكا ناچار ده‌بێت ده‌ست له پێفرۆشتنى چه‌ك
هه‌ڵگرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له دیدی دیموهكراتهكانهوه سعودییه جێگه‌ى متمانه
نییه. ئه‌مریكا ئیدی پێویستى به نه‌وتى سعودییه نییه و دواجار دابینكردنى ئاسایشی
ئه‌و وڵاته ناكرێت به‌ر ده‌وام بێت به‌و پێیه‌ى كه بارگرانییهكى زۆر بۆ بۆ
بودجه‌ى ئه‌مریكا دروست ده‌كات. به‌م شێوه‌یه سعودییه ناچار ده‌بێت له به‌ر چه‌ند
هۆكارێك له‌وانه هێز و هه‌ژمونى ئێران و به‌ره‌ى ئیخوان موسلمین واته قه‌ته‌ر و
توركیا، په‌یوه‌ست بێت به به‌ره‌ى ئیسڕائیل – وڵاتانى عه‌ره‌بییه‌وه.
ده‌رچوونى هه‌نگاو به هه‌نگاوى ئه‌مریكا له
خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و له به‌رامبه‌ر دا به‌هێز بوونى توركیا، واى له وڵاتانى
عه‌ره‌بی كردووه كه ڕوو له خۆپڕچه‌ك كردن بكه‌ن به ته‌كنه‌لۆجیاى نوێ وپێشكهوتووی ئیسڕائیلى. له ئێستادا خۆرهه‌ڵاتى
ناوه‌ڕاست زیاتر له هه‌ركاتێكى تر به‌ره‌و جه‌مسه‌رگیری هه‌نگاو ده‌نێت، به شێوه‌یه‌ك
كه به‌پێى سروشته‌كه‌ى وه‌ك ناوچه‌یه‌كى پڕ مه‌ترسی ناسێنرانهوه له‌سه‌ر ئاستى
جیهان. ئاسایی كردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئیمارات و چه‌ند وڵاتێكى دیكه‌ى عه‌ره‌بی
له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل نیشانه‌ى جۆرێك له ترسه له هێز و هه‌ژمونى سه‌ربازى توركیا و
ئێران به‌و پێیه‌ى كه ئه‌و به‌ره‌یه‌ى ئیسڕائیل و وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان له‌سه‌ر
بنه‌ماى دابین كردنى ئاسایش بنیات نراوه.
ئه‌م گه‌مه‌كاره ناوچه‌ییانه له‌هه‌وڵدان
له ئاینده‌دا ڕۆلێكى كاریگه‌رتر بگێڕن و له‌به‌ر دوو هۆكارى ناوچه‌یی و ووزه، له‌به‌رامبه‌ر
هێزه نێوده‌وڵه‌تییه گه‌وره‌كاندا بوه‌ستنه‌وه به‌تایبه‌ت سیاسه‌ته باوه‌كانى ڕۆژئاوا
ده‌رهه‌ق به ناوچه‌كه.
ده‌رچوونى ئه‌مریكا له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
گه‌ر هاوشان و هاوكات نه‌بێت له‌گه‌ڵ گرتنه به‌رى ڕێوشوێنه دیبلۆماسییه‌كان و بنیات
نانه‌وه‌ى ناوچه‌كه له ڕووى سیاسی و ئاسایشه‌وه به ئاماده بوونى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
و وڵاته به‌هێزه‌كان، ناوچه‌كه به‌ره‌و ناسه‌قامگیریى زیاتر هه‌نگاو ده‌نێت.
ئه‌م بارگرژییه به لهرهچاو گرتنى سێ نێوه‌ندى
دیگه‌ى هه‌ژمون وهێز لهخۆرههڵاتى ناوه‌ڕاست، ده‌ست وهردانى وڵاتانى دیكه‌ى وه‌ك
ڕوسیا و چین و یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌دواد دێت. ئه‌م بارگرژییانه سه‌ربارى زیان گه‌یاندن
به ئاسایشی ده‌ریاكان، ئه‌مباره‌كانى ووزه‌ش ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. كاریگه‌رى
ئه‌و بارگرژیانهش لێكه‌وته‌ى ناوخۆیی و ئابوورى ده‌بێت و ناڕه‌زایه‌تى جه‌ماوه‌رى
به‌دواى خۆیدا ده‌هێنێت و ده‌وڵه‌ته‌كان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه پێگه‌یان
ناجێگر ده‌بێت.
كۆبه‌ند
جێگیر بوونى پارسه‌نگى هێز له خۆرهه‌ڵاتى
ناوه‌ڕاست په‌یوه‌سته به پارێزراوى ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و به‌ژه‌وه‌ندییه‌كانی
هه‌ر یه‌ك له توركیا و ئێران و سعودییه‌وه، یه‌كێك له‌و ئامرازانه‌ى كه هه‌ر یه‌ك
له‌و سێ وڵاته به‌كارى ده‌هێنن له شه‌ڕه‌كانیان بۆ ڕاگرتنى پارسه‌نگى هێز، ڕێكخراو
و گروپه توند ڕه‌وه ئیسلامییه‌كانه.
سعودییه به پشتیوانى كردن له ئیسلامى بنه‌ماخواز و توركیا له جوڵانه‌وه‌ى ئیخوان
موسولمین و ئێرانیش له ئاینزاى شیعه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن له لایه‌ك جیاوازییه‌كانى خۆیان
تۆختر بكه‌نه‌وه بۆ ڕه‌وایه‌تى دان به خۆیان و له لایه‌كى دیكه‌ش بۆ ڕه‌وایه‌تى
دان به پرسه‌كانیان، ئه‌ڵبه‌ته كه
گرنگترین تایبه‌ت مه‌ندى بوونى هێزى ناوچه‌ییش، به‌فه‌رمى ناساندنى هێزه‌كه‌یه له‌لایه‌ن
وڵاته زلهێزه‌كانه‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ى كه له ناوچه‌كه بوونیان هه‌یه
و ده‌ستیان وه‌رداوه‌ته ناوچه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
سەرچاوە: شکل‌گیری سه حوزه نفوذ و قدرت در خاورمیانه
https://tinyurl.com/yb6pk9k9