میللەت- فەرهەنگ
یەکێتیی نووسەرانی کورد لقی سلێمانی کۆرێک بۆ
نووسەری بەناوودەنگی کورد دکتۆر شێرکۆ عەبدوڵڵا ساز دەکات.
کۆڕێکی تایبەت بۆ نووسەری بەناوودەنگی کورد دکتۆر شێرکۆ عەبدوڵڵا
بڕیاڕە سبەی پێنجشەممە ٧/١/٢٠٢١ کاتژمێر ٣ی
دوانیوەڕۆ، لە هۆڵی نووسەران لە سلێمانی، یەکێتیی نووسەرانی کورد/ سلێمانی، لە ژێر
ناونیشانی ئایا چیتر ئەدەب پێویستە؟ کۆڕێکی تایبەت بۆ نووسەری بەناوودەنگی کورد
دکتۆر شێرکۆ عەبدوڵڵا ساز بکات.
زیاتر لە ٢٠ کتێبی لە بوارەکانی فیکر و سیاسەت و فەلسەفە و ئەدەب و جوگرافیا و مێژوو دا لە زمانەکانی عەرەبی و فارسی و ئینگلیزییەوە وەرگێڕاوە بۆ کوردی
دکتۆر شێرکۆ عەبدوڵڵا، نووسەرێکی بە ئەزموون
و ناوداری کوردە، زیاتر لە ٢٠
کتێبی لە بوارەکانی فیکر و سیاسەت و فەلسەفە و ئەدەب و جوگرافیا و مێژوو دا لە
زمانەکانی عەرەبی و فارسی و ئینگلیزییەوە وەرگێڕاوە بۆ کوردی. وتاری ڕۆژانەی رۆژنامەگەریی
ئەو داهێنەری بووە. هەشت شانۆگەری کورداندووە. خاوەنی پێنج دیوانی شیعری تەنزە. کە بڕوانامەی ماستەر لەسەر
نووسینەکانی وەرگیراوە. دیارترین شاکارەکانی فەنتەڵۆس و بەپێی دەستوور هەروەها
بەرنامەی بەرنامە بووە.