X
ئ|

ترەمپ، عوقدەی تەزویر و سەرسام بە دیکتاتۆرەکان

سۆشیال میدیا

پێش 1 هەفتە     121 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

هونەر تۆفیق

ساڵی 1990 لە پرۆسەی جیابوونەوەی لە ئیڤانای ژنی، لەزاری پارێزەرەکانی ئیڤاناوە بڵاوکراوەتەوە کە ترەمپ سەرسام بووە بەو کتێبەی سەرمایەدارێکی هاوڕێ ی پێشکەشی کردووە. کتێبەکەش کۆ وتارەکانی هیتلەر My New Order بووە. وەک ئیڤانا گێڕاویەتیەوە هەمیشە شەوانە لەناوجێگاکەیدا خوێندویەتیەوە.

لەماوەی سەرۆکایەتیەکەیشدا چەندجارێک ئاماژەی بە عەقڵمەندی و لێهاتوویی دیکتاتۆرەکانی وەک سەدام و کیم جونگ ئۆن و ئەردۆغان دا .

لەگەڵ سەرسامی بە دیکتاتۆرەکان، ترەمپ بەردەوام هاجسێکی گوماناوی لەبەرامبەر هەڵبژاردنەکان هەبووە .
ساڵی 2012 کاتێک ئۆباما هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەباتەوە، ترەمپ تویتێک دەکات کە ئەو هەڵبژاردنە تەزویری تیاداکراوە. بەمەرجێک رکابەرەکەی ئەوکاتەی ئۆباما میت رۆمەنی بوو.

لەکاتی کاندیدکردنی پاڵێوراوی حیزبەکەی (کۆماریەکان ) بۆ سەرۆک کۆماری 2016. تید کرۆزی رکابەری لەحیزبەکەی خۆی تاوانبارکرد بەوەی تەزویری کردووە  .

دواتر لە پرۆسەی هەڵبژاردندا مەلەفێکی گەورەی لێکۆڵینەوە لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لەنێوان خۆی و رکابەرە دیموکراتەکەی هیلاری کلنتۆن کرایەوە، دوو ساڵی خایاند، سەبارەت بە تەزویرکردن لە هەڵبژاردنەکاندا. خەریک بوو یەکلادەکرایەوە کە نامە ئەلەکترۆنیەکانی هیلاری تەزویرکراوە لەلایەن ترەمپەوە. بەفەرمانێک لیژنەی لێکۆڵینەوەکەی داخست و کۆتایی بەو مەلەفە هێنا.

چەند مانگێک بەر لەهەڵبژاردنی ئەم جارەشیان، ترەمپ بەردەوام باسی لە روودانی تەزویر دەکرد. دەیگوت ئێمە دەیبەینەوە، بەڵام تەزویرمان لێدەکرێت، بۆیە نابێت بدۆڕێین. بەو مانایەی ئەگەر دۆڕا ئەوا تەزویرە، بەڵام ئەگەر بردیەوە تەزویر نی یە.

دیاردەی ترەمپی سیاسی نەک هەر لەئەمریکا، لەسەر ئاستی جیهانیش کۆتایی پێنایەت. ساڵانێکی زۆری دەوێت تاوەکو سیاسەتی ئەمنی و ئابووری لە ئاسەوار و کاریگەریەکانی پاکدەبێتەوە .