بیرکاری: ئەگەر لە کۆی چوار گومرگ، دوانیان بۆ برا گەورە بێ' چەند گومرگ بۆ براکانی تڕی دەمێنێتەوە؟
کوردی: لەم وشانەی خوارەوەدا کام وشە لە گەڵ وشەکانی تردا ناگونجێت؟
(کورد، تەزبیح، دەوڵەتداری، نێرەکەری)
مێژوو: کام جەنگە مایەی شانازیی کوردە؟
(چاڵدێران ، شەڕەکەو، شەڕی ناوخۆ، ھەڵتۆقاندنی ناوچەوانی پەڕلەمانتار )
مەنتیق: بەپێی چ مەنتیقێک حکومەتی ھەرێم نەوتەکە تەسمیلی بەغا ناکات؟
(مەنتیقی ئەرەستوو، بەئارەزوو، مەنتیقی ھەچەی دێز ،مەنتیقی طەیر)
جوگرافیا: ئەو گەڕیدە نەبەزە کێ بوو کە دوو جار گەشتی کرد بە دەوری ھەموو حیزبەکانی کوردستاندا؟
ئای تی:چ بیرمەندەندێکی جیھانییە کە ئەگەر لە گووگڵدا سێرچ بۆ ناوەکەی بکەی ترۆزی دەر ئەچێ ؟
ئەستێرەناسی: زەوی چەند جار بەدەوری خۆردا بسوڕێتەوە مەعاش ئەدرێ؟
ھونەر و ئیشی دەست: تێکڕای تەحەمولکردنی گۆرانیی تازەی کوردی چەند خولەکە؟
فەلسەفە: ئاودەستی غەربی چ کاریگەرییەکی ھەیە لەسەر ئەقڵی شەرقی؟
کیمیا: دەگمەنترین کانزا لە ناوچەکەدا چی یە(وێرانیۆم، ویژدان، غیرەت، ئەقڵ)
زیندەوەرزانی: کێ لە شای دارستان موھیمترە؟
(سەرکۆماری بیابان، نۆردۆم ڕیفراندۆم، شاجوانی حیزب، سیسارکە ڕێوی)
جیۆلۆجی: ترسناکترین چین لە چینەکانی گۆی زەوی تیجاری دیاری بکە
( چینی ئۆزۆن، چینی کرێکار، چینی ماچین، چینی و فەخفوری)!
ئابوری: ئەم ڕستەیە تەواو بکە
ماڵی دنیا........
(لە دەست ھەشت نۆ بنەماڵەدایە، بەقوربانی سیحەتی خۆت بێ، بەشی مەعاشی ھەرێم ناکات، چڵکی دەستە).
د. شێرکۆ عەبدوڵا