X
ئ|

پەرلەمانی عێراق دەسەڵاتی گواستنەوەی لە بودجە هەیە و ناتوانێت دەستكاری بڕگەی تایبەت بە هەرێمی كوردستان بكات

هەواڵی کوردستان

7 رۆژ پێش ئێستا     2696 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت 
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت بەگوێرەی ئەو ڕەشنووسی پرۆژەی بودجەیەی خراوەتە بەردەم پەرلەمان و پەرلەمانتاران دەبێت هەرێم پارەی نەوت بداتە بەغدا,بەڵام لە پەرلەمان داوا دەكرێت حكومەتی عێراق سەرپەرشتی هەموو دۆسیەی نەوتی هەرێم بكات و جەختیشدەكاتەوە پەرلەمان و پەرلەمانتاران دەسەڵاتی گۆڕینی ئەو بڕگەیەیان نییە جگە لە حكومەتی عێراق.

 

 جەمال شكور ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران بە"میللەت" ڕاگەیاند بەشێكی زۆری پەرلەمانتارانی شیعە و سونە بۆ چوونیان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە خراپە بەگشتی بە تایبەت پشكی هەرێمی كوردستان و  تێبینی زۆریان لەسەر پرۆژەكە هەیە.  

 

ڕونیكردەوە ئەمساڵ حكومەتی عێراق لەقەیرانی داراییدایە,بەڵام بەگوێرەی ئەو پرۆژەیەی خراوەتە بەردەممان خەرجییەكی زۆر بۆ وەزارەتەكان و دامەزراوەكان تەرخانكراوە و دەبێت هەوڵبدرێت قەبارەی كورتهێنان كەم بكرێتەوە و تاكە چارەسەریش بۆ ئەو هەنگاوە كەمكردنەوەی خەرجییەكانی دەوڵەتە.

 

ئاشكرایكرد بەگوێرەی ڕەشنووسی پرۆژەكە داواكراوە هەرێمی كوردستان "اقیام"ی نەوت بداتە بەغدا واتا  250 هەزار بەرمیل نەوت پارەكەی بداتە عێراق و لەبەرامبەردا بودجە و مووچەی بۆ ڕەوانە دەكرێت.

 

ئەو پەرلەمانتارە ڕاشیگەیاند پەرلەمانتاران بەو بڕگەیە ڕازی نابن ودەیانەوێت كۆی دۆسیەی نەوتی هەرێم لە لایەن حكومەتی عێراقییەوە سەرپەرشتی بكرێت.

 

ووتیشی پەرلەمان و پەرلەمانتاران تەنها مافی گواستنەوە"مناقلە"یان لە پرۆژە یاسای بودجە هەیە و ئەگەر بیانەوێت ئەو بڕگەیەی تایبەتە بە هەرێم گۆڕانكاری تێدا بكەن  دەبێت بریار بدەن پرۆژەكە بنرێتەوە بۆ حكومەت و دواتر حكومەت گۆرانكاری تێدا بكات.

 

ئەوەشی خستەڕوو پێویستە حكومەتی هەرێم لەم ماوەیە و تا ئەو كاتەی پرۆژەی بودجە پەسەند دەكرێت وەفدێك بنرێتە بەغدا بەمەبەستی دانوستان و ڕێككەوتن لەگەڵ كوتلەكانی پەرلەمان تا بنوانرێت پشكی هەرێمی كوردستان ڕەوانە بكرێت.