X
ئ|

بنەما و پێگە مەعنەويیەکانى تەریقەتى نەقشبەندى

کراوەیی ئیسلامی

6 رۆژ پێش ئێستا     189 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

 


بڕیار سەید ئەمین


پێشەکى

 
هیچ پێكهاتەیەك نییە کە کۆمەڵێک ئاماژە و یاسا و ڕێساى تایبەت بەخۆی  نەبێت، بێگومان تەریقەتە سۆفیگەریەکان وەک پێكهاتەیەكی ئایینی بەبێ جیاوازى خاوەنى جۆرێک لە ڕێکخستنن. هەر شوێنکەوتەیەکى تەریقەت پابەندى هەموو ئاماژەکانى ئەو تەریقەتەیە و پەیوەستە بە جێبەجێکردن و گوێڕایەڵیيان وەک سروتێکى ئایینى مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات. هەر لادانێکیش وەک تاوانبارێکى ناو بازنەى تەریقەت و دواجار ئایینیش مامەڵەى لەگەڵدا دەکرێت. تەریقەتى نەقشبەندى یەکێکە لەو تەریقەتانەى کە خاوەن کۆمەڵێک ئاماژە و ئامۆژگاریە بۆ شوێنکەوتوانى کە وەک بنەماى ئەو تەریقەتە تەماشا دەکرێت، ئەو ئاماژانەش لەسەر شوێنکەوتەى ئەو تەریقەتەیە کە بە تەواوى پەیڕەويى لێبکات، هەروەها هەندێک پێگە (مقام) لەو تەریقەتەدا دانراوە کە مورید و شوێنکەوتەى تەریقەت لەڕووى جیهانى مەعنەویيەوە پەیڕەوى لێبکات و تێبکۆشێت بۆ بڕینى ئەو پێگانەى کە دانراوە. بۆ ئەوەى لەڕێگەیەوە بگاتە بەها و مەبەستە باڵاکان. لێرەدا هەوڵمان داوە لە چوارچێوەى توێژینەوەیەکدا بنەما و پێگەکانى تەریقەتى نەقشبەندى و گرنگییەكانی و چۆنێتی پەیڕەوكردنی بخەینەڕوو.

 

کلیک لێرە بکە بۆ داگرتن