میللەت
هەمیشە لە دێر زەمانەوە جوتیاران ڕێگایەكیان بەكارهێناوە بۆ كۆتاییهێنان بە مشك و جرج لە كێڵگەكان یاخود لە نێوماڵدا ئەویش بریتی بووە لە بەكارهێنانی ماددە كیمیاییەكان كە تێچوویەكی كەمی هەبووە و ئاسان بەردەست بووە.
یەكێكی دیكە لەو ڕێگایانەی لە كۆندا بۆ ڕووبەڕووبونەوەی جرج بەكارهێنراوە بریتییە لە دانانی چەند ماددەیەكی خۆراكی كە بۆنیان تیژو كاریگەرە لەوانە بۆنی "پیاز, نەعنانە و چەندین بابەتی ڕووەكی دیكە كە بۆنیان كاریگەرە و ناچاری دەكات لەو شوێنە نەمێنێتەوە .
هەموو ئەو هەنگاوانەش دیارییكراوبوون و رێگای سادە بوون, بەڵام ڕێگای كاریگەر هەیە كە دەتوانرێت بەئاسانترین شێوە جرج و مشك لە ماڵ و كۆگاكان دەربكەین ئەویش بریتیە لە ڕشتنی تۆزی تەختە لە سوچی ژوورو ماڵەكان كە تاڕادەیەك ئەستوور بێت و ئەوەش جرج و مشكەكان ناچار دەكات لەو شوێنە بروات و نەمێنێتەوە.