میلله‌ت
پزیشكه تایبه‌ته‌كه‌ی ئوسامه بن لادن، سه‌ركرده‌ی پێشووی رێكخراوی قاعیده‌ی تیرۆرست به‌ناوی عادل عه‌بدولباری دوای ئازادكردنی ئێستا له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا له كۆشكێكی گرانبه‌هادا ده‌ژی.
عادل عه‌بدولباری، ته‌مه‌نی 60 ساڵه و مانگی رابردوو ئه‌مریكا ئازادی كرد و هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه بوو كه عه‌بدولباری توانیویه‌تی به‌بیانوی ئه‌وه‌ی قه‌ڵه‌وه و كێشی زۆره و به‌ده‌ست نه‌خۆشیی ته‌نگه‌نه‌فه‌سییه‌وه ده‌ناڵێنێت و ناكرێت له زینداندا بمێنێته‌وه و تووشی كۆرۆنا بێت، ره‌زامه‌ندیی دادگای بۆ ئازادكردنی وه‌رگرتووه.
ماڵپه‌ڕی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانی ئاشكرایكردووه كه دوای ئازادكردنی عه‌بدولباری هاتووه‌ته له‌نده‌ن و به ئازادی ده‌ژی و له كوشكێكی گرانبه‌هادا ژیان ده‌گوزه‌رێنێت كه به‌هاكه‌ی ده‌گاته یه‌ك ملیۆن پاوه‌ند و كۆشكه‌كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی مادیا ڤه‌یڵ له باكوری رۆژئاوای له‌نده‌ن.
پۆلیسی به‌ریتانیا به‌دوای بیانوویه‌كی یاساییدا ده‌گه‌ڕێت بۆ بۆ كۆتوبه‌ندكردنی پزیشكه‌كه‌ی بن لادن و ده‌ڵێت كه چاودێریكردنی ئه‌و تیرۆرسته ساڵانه 400 هه‌زار پاوه‌ندی ده‌وێت و ده‌شبێت بۆ چه‌ند ساڵێك چاودێری بكرێت.
عه‌بدولباری به تۆمه‌تی تێوه‌گلان له هێرشی سه‌ر هه‌ردوو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له كینیا و ته‌نزانیا كه له ساڵی 1998 ئه‌نجامدرا و 224 كه‌سی تێدا مردن، به 22 ساڵ زیندانی له ئه‌مریكا سزا درابوو.