X
ئ|

بەڵام تا ئێستا

سۆشیال میدیا

4 رۆژ پێش ئێستا     212 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
* موتاڵەعە خۆشە، بەڵام تا ئێستا جەریدەت كردووە بە لوولەی پاقلە؟!
* دەنگی گسكی كارەبایی ئیزعاجە، بەڵام تائێستا گوێت لە هەواڵەكانی كوردستان گرتووە؟
* فلیمی هندی فشەی زۆر تیایە، باڵام تائێستا بیرەوەری هیچ مەسئولێكت خوێندۆتەوە؟
* دواكەوتنی مەعاش ترسناكە، بەڵام تائێستا عادەكەت پێشكەوتووە.
* كوردی شەكرە، بەڵام تا ئێستا گوێت لەعەرەبییەكەی ئەو خوشكە گرتووە؟
* هەتاو نیعمەتە، بەڵام تا ئێستا مانگی كانوونت بە كراسی نیوقۆڵەوە بینیوە.
* خەڕەك دەمێكە باوی نەماوە، بەڵام تا ئێستا تەئریخی كوردت مولاحەزە كردووە.
* دژایەتیكردنی پارتی مێشكت ئەكاتەوە، بەڵام ئایا تا ئێستا سلفەكەیت تاقی كردووەتەوە.
* خەبات و ماندووبوون شەرتی پشكەوتنە، بەڵام ئایا تا ئێستا تەكەتولت كردووە.
* راستە كارەبای هەرێم زۆر بێ شعورە، بەڵام تا ئێستا سەعات یانزەی شەو میوانتان هاتووە.
* لێبووردن زۆر خۆشە، بەڵام تا ئێستا فیشەكت ناوە بەو پشیلەیەوە كە كۆترەكەی خواردویت؟
* مەسئولی كۆن هیچی پێ نەماوە، بەڵام تا ئێستا نیو سەعات لەگەڵ مەسئولی تازەدا دانیشتویت؟

نووسینی؛ د.شێركۆ عەبدوڵا